$باکووری کوردستان$
- بەهۆی بۆردوومانی هێزەکانی سوپای تورکیاوە، ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێکی گەورە لە سنوری #دێرسیم# کەوتوەتەوە و تا ئەمڕۆش ئاگرەکە بەردەوامە، هاوڵاتیان هەوڵیانداوە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێگەی نەدا.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەگوێرەی دووایین زانیارییەکانی ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی #بانە# و خۆپیشاندانەکەی #سنە#، 18 کەس لەوانەی لە بانە دەستگیرکرابوون ئازادکراون و ئەو چوار کەسەی دیکە هێشتا لە زیندانەکانی ئیتلاعات و سوپا دان و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەو 20 کەسەش کە لە سنە دەستگیرکراون گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار و هیچ زانیارییەک لە بارەیانەوە لە بەر دەستدا نییە.[3]
- کاردانەوکان دژی کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا چالاکوانانانی مەدەنی #مەهاباد# و #کامیاران# پشتگیریان لە کۆڵبەران ڕاگەیاند.[3]
- بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی #فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام#ی #مەریوان#، کار و چالاکییەکانی خولی دوازدەیەمی فیستیڤاڵ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی کورد و بیانی و جەماوەری زۆر، لێژنەی بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵ و بە بەڕێوەبردنی کارناڤاڵێکی نمایشی لە گۆڕەپانی (ئیمام شافێعی) و ڕێپێوان بۆ پەرکی (شانۆ)ی شاری مەریوان بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد و هەتا 2017-09-14 دەخایەنێت.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ بەبەشداری چەند هێزێکی ئەمنی لەسنووری شاری #خانەقین#، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردن و لە ناوبردنی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد بە تایبەتی لەو ناوچانەی جموجۆڵیان هەیە.[2]
- لە شاری #دهۆک#، چالاکییەکانی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەستپێدەکات.[4]
- #بەرەی تورکمانی# عێراق دیسان ڕایدەگەیەنێت بایکۆتی #ڕیفراندۆم# دەکەن لە پارێزگای کەرکووک و ئەنجامەکەی ڕەتدەکەنەوە.[1]
- قایمقامی #خورماتوو# ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ پرسی ڕیفراندۆم لە شارۆچکەکە نەنراوە و ئەوەی هەیە تەنها ئامادەکارییەکی ئاسایی و نافەرمییە.[2]
- فێستیڤاڵێک بۆ ڕەنگەکان لە شاری #هەولێر# ئەنجام دەدرێت، کە نوێنەری هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەشداریی تێدا دەکەن.[5]
- یەکێک لە بەرکەوتوانی #چەکی کیمیایی# بەناوی (#ئەختەر عەبدولڕەحان#) بەهۆی کاریگەری چەکی کیمیایی لە #هەڵەبجە# گیانی لەدەستدا و بەو شێوەیەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کاریگەری چەکی کیمیایی گیانیان لەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ 100 بەرکەوتوو.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لەپاش چەندین ساڵ دەرگای خوێندن لە خوێندگەکانی بەشێک لە ناوچەکانی شاری ڕەققەی سوریا کرایەوە و بۆ یەکەمین جاریش زمانی کوردی کرایە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەوی ڕابردوو کۆشکی دادوەرییان لە شاری ڕەققە ڕەققە کۆنتڕۆڵکردەوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانیشدا 17 چەکداری #داعش# کوژران.[2]
- بەپێی ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاریی کچە ڕۆژنامەنوسێکی بوڵگاری نهێنی ناردنی چەک بۆ چەکدارانی داعش و گروپە توندڕەوەکانی سوریا و عێراق ئاشکرا بووە کە تیایدا عەرەبستانی سعودیە و فڕۆکەخانەیەکی تورکیاش ڕۆڵیان تیایدا هەبووە.[1]
- ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر هەڵمەتی گەردەلولی #جزیرە#ی ڕاگەیاند.[4]