کەرەستەکان:
1 کەوچکی چێشت خواردن زەیت
3/4ی کوپێک دۆشاوی توو
1 کوپ ئارد
کونجی بۆ ڕازاندنەوەی
ئامادەکردن:
زەیتەکە بخە سەر ئاگر کە گەرم بوو ئینجا دۆشاوەکەی تێ بکە با دۆشاوەکە یەک قوڵپ بدات نابێت زۆر بکوڵێت، ئاردەکەی تێدەکەین، هەتا توند دەبێتەوە و ڕەنگی قاوەیی دەبێت وەک حەڵوای ئاسایی.
بەپێی ئارەزوو چ شێوەیەکت دەوێت درووستی بکە لێی بیخە ناو کونجیەکە هەندێک کونجی ئەگرێت دەوروبەرەکەی.
تێبینی:
1.دەتوانیت دۆشاوی خورما بەکار بێنیت لەجیاتی دۆشاوی توو.
2.ئاردەکە دەتوانیت زیاد و کەم بکەیت بە پێی خەستی و ڕوونی دۆشاوەکە. [1]