چرا هەڵبڕە گوی تێدا ماوە
مەگەر گوی تێدا مابێت، هەردوو ئيديۆم لە گوزارشتدا بەيەک دەچن بەڵام ئيديۆمی يەکەم نەرمترە و ئيديۆمی دووەم هەندێک توندترە، بۆ نمونە لەکارێکدا سەرکەوتوو نەبيت و کات و بواری سەرکەوتن زۆر کەم مابێتەوە پێت بووترێت هەولێکی تری بۆ بدە له و حاڵەتە دەوترێت چرا هەڵبڕە گوی تێدا ماوەتەوە واتە فريای هيچ ناکەويت و هيچ نەماوەتەوە، بەڵام لەحاڵەتی دووەم مەگەر گوی تێدا مابێت، بۆ پەيوەنديەک لەنێوان دوو کەس کە هيچ بواری برادەرێتی و هاوڕێيەتی تێدا نەمابێت، يان بۆ چاککردنەوەی بارێک يان کارێک يان هاوڕێيەتيەک يان بەرهەمێک پێت بڵێن ئه و کارە بکە بۆ تۆ باشترە تۆش بڵێی بەخوا بابە هيچی تێدا نەماوەتەوە مەگەر گوی تێدا بێت.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 882 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!