ناشتنی کەریم زەند
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،
فەرهاد هادیفەرهاد هادی، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری هەفتەنامەی دەنگی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
[5]
- هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە جاددەی نێوان شاری
دیواندەرەدیواندەرە -
سەقزسەقز، ماشینی هاووڵاتییەکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا بوو بە هۆی بریندار بوونی دوو هاووڵاتیی کورد.
[5]
- لە درێژەی تەقەی کردنی هێزەکانی حکوومەتی لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار پێکرا.
[5]
-
ڕووناک ئاقاییڕووناک ئاقایی خەڵکی شاری
مەهابادمەهاباد پاش 15 ڕۆژ بە دانانی گرێوی 200 میلیۆن تمەنی لە زیندانی
ورمێورمێ ئازاد کرا. نێوبراو بە تۆمەتی بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان لە شایی و خۆشی هاووڵاتییانی کورد لە پرۆسەی سەرکەوتنی
ڕێفراندۆمڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەسبەسەر کرابوو.
[5]
باشووری کوردستان
- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارە نوێیەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق رادەگەیەنێت، بڕیارو سزاکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان شتێکی تازە نین و پێدەچێت بڕیاری تری بەدواوە بێت، بۆیە بەلای حکومەتی هەرێم بڕیارەکان نایاسایی و نادەستوورین.
[1]
- پرسە بۆ کۆچی دوایی
مام جەلالمام جەلال لە پەرلەمانی کوردستان لە شاری
هەولێرهەولێر بەڕێوەدەچێت.
[2]
- بینالی یەڵدرم لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان (
ئەکەپەئەکەپە) وتی پرۆسەی مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگەمان راگرتووەو داواش دەکەین ئەنجامی
ریفراندۆمریفراندۆم هەڵبوەشێنرێتەوە.
[1]
- نووسەر و گەڕیدەی بەناوبانگ
کەریم زەندکەریم زەند لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
[2]
- ڕۆسنەفتی ڕووسی رایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێک نابێتە کۆسپ لەبەردەمماندا، بەڵکو ئامادەکاری دەکەین بۆ دەستپێکردنی کارەکانمان لە هەرێمی کوردستان، هاوکات سەرۆکی لیژنەی
نەوتنەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن، ئەگەر عێراق ڕێگربێت لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، دەتوانرێت لەدادگا نێودەوڵەتییەکان سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێت.
[1]
- گوتەبێژی فراکسیۆنی پ
ارتی دیموکراتی کوردستانارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو حکومەت و پەرلەمانی عێراق پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیان دژی هەرێمی کوردستان نەکەن، فراکسیۆنەکەیان ناگەڕێتەوە بەغدا.
[3]
- بە تۆمەتی ئەندام بوون و هاوکاریکردنی چەتەکانی داعش، هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لە
کەرکوککەرکوک، 1300 کەسیان دەستگیرکردووە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: لەناو دەستگیرکراوان کەسە نزیکەکانی ئەمیرەکانی چەتەکانی داعش هەیە.
[4]
- ئەمینداری گشتی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە رايدەگەیەنێت، حکومەتی تورکیا هیچ هاوکارییەکی هێزەکانی پێشمەرگەی نەکردووە تاوەکو رایبگرێت، دەشڵێت، تورکیا هاوکاری هێزەکانی ئەسیل و ئوسامە نوجەیفی کردووە نەک پێشمەرگە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا بە دەیان کەس لە زیندانەکانی
داعشداعش لە رەققه رزگارکران کە ناوی چەندین کوردیشی تێدایە، ئەمینداری گشتی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت دەبێت ئه و ناوانە لەگەڵ لیستی خۆمان بەراورد بکەین، بۆ ئەوەی بزانین ئایا پێشمەرگە دیلەکانی تێدا هەن یان نا.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث