بسم الله الرحمن الرحیم
ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامییەوە
دوای بڵاوبوونەوەی دیمانەیەکی بەڕێز مامۆستا #عەلی باپیر# ئەمیری #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان# لە ماڵپەڕی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، کە ڕۆژی 01-12-2017 بڵاوکراوەتەوە لێکدانەوەی هەڵە بۆ مانشێتێکی دیمانەکە دوور لەمەبەستی جەنابی ئەمیری کۆمەڵ لەو بارەیەوە کراوە، کە مانشێتەکەش لەلایەن ڕۆژنامەنووسەکەوە هەڵێنجراوە لەقسەکانی کە دەڵێ: (لەو کاتەی هەرێمی کوردستان سەرۆکی نەماوە سەرمان سوک و حەساوەیە) لەناوەڕۆکی دیمانەکەدا بەڕوونی دیارە کە مەبەست لەتەواوبوونی ئەو مشت و مڕەبوو کە لەسەر پێگەی یاسایی سەرۆکی هەرێم لەئارادابوو.
هەروەها ئەو هەموو لێدوان و دژە لێدوانانەی کە لە میدیا کوردی و عەڕەبییەکان ڕۆژانە باسیان لێوە دەکرا، کە دیارە ئێستا ئەو باسانە بڕاونەتەوەو هەموولایەک سەرمان سوک و حەساوەتەوە.
بۆیە هیوادارین هیچ کەس و لایەنێک ڕاڤەی هەڵەو نەویستراو بۆ ئەو دیمانەیەی جەنابی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی نەکات.
مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
14-ڕەبیعی یەکەمی-1439ک
02-12-2017