تا ئاو لە دوو بێری بێت لێخوڕە
جوتيار کە زەوی ئاو دەدات جۆگەی جۆماڵ دەکات و گژوگيا و بەربەستی ناو جۆگە و جۆباران بە بێڵەکەی ڕادەماڵێت تاوەکو ئاوەکە بەجوانی و بەخێرايی و بێ لادان و ڕۆچوونە لاوە و ناو زەوی بگاتە ناو کێڵگە و خەت و گۆڵەکانەوە ئەم دەربڕەی سەرەوە تا ئاو لە دوو بێری بێت لێخوڕە واتە تا ئه و کاتەی بۆی دەڵوێت و ئاو هەيە ئەوا کاری خۆی دەکات و گوێ بەهيچ نادات کە ئاويش لە دوو بێری نەهات ئەوا هيچ تاوانی نيە و کارەکەی دەگاتە بنبەست و دوماهی و کۆتايی.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,140 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!