$باکووری کوردستان$
- لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە گابار، دوو سەربازی تورک کوژران.[3]
- دادگای #ئامەد# سزای 8 ساڵ زیندانیکردن بەسەر #عەبدوڵڵا زەیدان#، پەرلەمانتاری #جولەمێرگ#-ی #هەدەپە#-دا سەپاند.[3]
- پەرلەمانی تورکیا بەدەنگی 276 پەرلەمانتار، مافی پەرلەمانتاری لە #لەیلا زانا#، پەرلەمانتاری شاری #ئاگری# پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە وەرگرتەوە.[3]
- بۆ جاری 721-ەمین، داواکاری پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە#، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، لە لایەن داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیاوە ڕەتکرایەوە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی #بومەلەرزە#یەک لە پارێزگاکانی #ئیلام#، #کرماشان# و #سنە# ڕوویدا.[1]
- دوو ئەندازیاری کورد بە ناوەکانی ئەمین ئەشرەفی و جەواد ئەشرەفی لە شوێنی کارەکەیان لە شاری #هەمەدان# ڕفێندران.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بومەلەرزەیەک لە #دەربەندیخان# و #هەڵەبجە# و #پێنجوێن# و #زەڕایەن# ڕوویدا و بەهۆیەوە بەشێک لە خەڵک لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە.[1]
- لایەنە عەرەبییەکانی #کەرکووک# هاوپەیمانییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق له و پارێزگایەدا پێکدەهێنن.[2]
- گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.[1]
- فراکسیۆنی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# لە پەرلەمانی عێراق نامەیەک ئاڕاستەی #حەیدەر عەبادی# سەرۆک وەزیران دەکات و ڕایدەگەیەنن دەبێت لە نزیکترین کاتدا سەرۆک وەزیران بەدواداچوون بکات بۆ ئەو سیاسەتی #تەعریب#یەی لە کەرکووک بەناوی #حەشدی شەعبی# دەستیپێکردووە.[2]
- بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێکەوە لە شارەدێی شۆڕش-ی سەر بە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا. سێ منداڵەکە ناویان (#هێمن سەعید#) تەمەن 9 ساڵ، (#فەرمان عەتا#) تەمەن 12ساڵ و (#دێرین سامان#) تەمەن 12ساڵە.[3][4]
$دەرەوەی کوردستان$
- تەرمی هەریەک لە جاک هۆڵمز و ئۆلیڤەر هۆڵ، کە هەردووکیان تەمەنیان 24 ساڵبوو و بە خۆبەخشی لە ڕیزی #یەپەگە# شەڕی #داعش#یان دەکرد، لە فڕۆکەخانەی هیترۆ لە لەندەن دابەزێندران و لەلایەن خێزانەکانیانەوە پێشوازیان لێکرا.[4]