دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
#وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێم مۆڵەتی هەفتەیەک دەداتە ئەو کەناڵانەی ڕسوماتیان نەداوە و دەڵێت، بەپێچەوانەوە بەقۆناغ پەخشەکانیان دادەخرێت.
محەمەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانونی دووەمی 2018 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو کەناڵانەی تاوەکو ئێستا ڕسوماتیان نەداوە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ڕسوماتەکانیان بدەن بەپێچەوانەوە پەخشەکانیان ڕادەگیرێت.
وتیشی، کۆی ئەو ڕسوماتەی وەرنەگیراوە نزیکەی سێ ملیار دینار دەبێ و بۆ هەر کەناڵێکی ئاسمانی ساڵانە 10 ملیۆن دینارە و کەناڵی ناوخۆیش ئەگەر سەرتاسەری بێت پێنج ملیۆن دینارە. ئەوەشی وت، نزیکەی 98 کەناڵی ناوخۆیی و 38 کەناڵی ئاسمانی و 160 ڕادیۆمان هەیە، لەم ژمارەیە نزیکەی 74 کەناڵ قەرزران و پارەکەیان نەداوە.
بەرپرسەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری باسی لەوەشکرد، تاوەکو پارەی ڕسومات دەدەن پەخشی کەناڵەکەیان ڕادەگیرێت بەتایبەت ئەگەر لەم هەفتەیە پارەی دیاریکراو نەدەن.[1]
#22-01-2018#