هەمووان دەزانن کە کەناڵی KNN ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی کاتی کەناڵەکە دادەخرێت و بە زووی دەکرێتەوە. پاش ئەوە ئاوات عەلی، سەرۆکی دامەزراوەی نالیا، هاتووە نامەیەکی داناوە و دەڵێت تەنیا بۆ مێژوو ئەم تەعبیرەی لە مەلا بەختیار وەرگرتووە خۆی لێ بووە بە پاڵەوان.
لەو نوسینەیدا چەواشەکاری بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت پارەی فریکوێنسی کەناڵی knn دەدەن و هاوکاری کەناڵەکەیان کردوە و کردویەتیە منەت بەسەر گۆڕانەوە.
لەڕاستیدا تەواوی قسەکانی چەواشەکاری و دورستکراوە و دامەزراوەی نالیا نەک هەر پاری knn_ی نەداوە، بەڵکو پارەی هەرسێ کەناڵەکەی خۆشیان نەداوا کە نزیکەی نیو ملێۆن دۆلار و ئەمەش کێشەی لەنێوان کەناڵەکە و کۆمپانیا مایندپێکسڵ دروستکردوە، کە ئێستا داوای پارەکە دەکەن و شاسواری خاوەنی کەناڵەکە داوای کردوە قەرزەکەیان بۆ بکەن بەقیست.
شاسوار دەیەوێت بە پارەکەی کەناڵی KNN قەرزەکانی NRT بداتەوە، بۆیە پاشگەزبوەتەوه لە گرێبەستەکە و چاوەروانی ئەوەیان نەکردوه KNN پارەکه لەکۆتای ساڵ بدات و فشاریان یەک لەسەر یەک ئەکرد لە کەی ئین ئین، تا هەمو پارەکە لەسەرەتای ئەمساڵدا بدا تا لەرێگەیەوە بەشێک لەقەرزە کەڵکە بوەکەی خۆی بداتەوە.
کاتێک کەناڵی knn لەمانگی 12ی ڕابردوو، بەنیاز بوو پەخشەکەی خۆی بگوازێتەوەو لەسەر فریکوێنسی NRT نەمێنێت، ئاوات علی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا هاتۆتە لای ڕێکخەر گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێ وتوە پێویست ناکات پارە بدەن، ئەگەر پارەتان هەبوو لە کۆتایی ساڵدا بیدەن، کاک عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی پێ وتوە؛ ئەمە بەقسە نابێت پێویستە بەنوسینبێت نەوەک پاشگەز ببنەوە (متمانەی پێ نەبوە) ئەویش نامەیەکی بۆ ئەم مەبەستە بۆ دەنوسێت.
بەڵام پاش چەند ڕۆژێکی کەم و پاش ئازاد بونی شاسوار لە سجن، بە نوسراوێک داوای هەمو پارەکە دەکەن و دواتر بە تەلەفون کەناڵی knn ئاگادار ئەکەنەوە کە ئەگەر لەماوەی 48 سەعاتدا پارەکە نەدەن ئەوا پەخشی کەناڵەکەتان دەبڕین، دواتریش KNN ناچار دەکەن لە شەوی 31-1 پەخشی کەناڵەکە بەوەستێنن.
لەراستیدا ئەم ڕەفتارەی شاسوار و کومپانیاکەی تاکتیک بوە بۆ ئەوەی بە پارەی KNN قەرزی کەناڵەکانی خۆی بداتەوە کە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بوەو کۆمپانیای مایندپێکسڵ کە خاوەنی گروپی تەلەپۆرتەکەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ NRT هەڵوەشاندۆتەوە و بەنیازە تەلەپۆرتەکە بگوێزێتەوە بۆ قوبرس.
بۆیە نالیا نەک هەر هاوکاری KNN و پەیام و ئەو یەک دوو کەناڵەی تری نەکردوە کەباسیان کردووە، بەڵکو پارەی زۆری لەو کەناڵانە وەرگرتوەو بە قازانجەکەی پارەی کەناڵەکانی خۆی داوە.
حەقیقەت لە کوێ بیت هەر دەدۆزرێتەوە و پەتی درۆ کورتە. ئاوات عەلی بە فەرمانی شاسوار ئەو چەواشەکاری و ناراستیانەی بڵاوکردۆتەوە و ئەویش قوربانی دەمامکەکانی ئەو برادەرەیە.
لەگەڵ ڕێزو حورمەتمان
#02-02-2018#