$باکووری کوردستان$
- لە پارێزگای #وان#، پاسێکی نەفەرهەڵگر بەهۆی بەستنی ڕێگاوبان کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا. لە ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 22 ی دیکەش برینداربوون.[3]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەشێک لە جوتیارانی سنوری پارێزگای #هەڵەبجە# گردبوونەوە و داوای خەرجکردنی پارەی گەنمەکانیان کرد.[1]
- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی کورد باکۆتی دانیشتنەکەیان کرد بەهۆری هەوڵی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرسی تاوتوێی #بودجە#ی 2018 بەبێ جێکردنەوەی داواکارییەکانی کورد لەو پڕۆژەیاسایەدا.[2]
- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق وەڵامی تانەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک#ی دایەوە کە سەبارەت بە هەڵکردنی #ئاڵای کوردستان# لە فەرمانگە حکومییەکانی کەرکووک پێشکەشیکرابوو، جەختیشیکردەوە کە ئەوە لەچوارچێوەی تایبەتمەندی دادگاکەیاندا نییە.[2]
- لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە سلێمانی 15 ئەندام وەک ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئه و حزبە بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردران.[2]
- #دەزگای خێرخوازیی بارزانی# بە بەشداری دەیان بەرپرسی حیزبی و حکومی و کونسوڵخانە و کۆمپانیا و دامەزراوە یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی سازکرد و تێیدا کۆی کار و چالاکییەکانی لە ساڵی 2017 دا خستنەڕوو.[3]
- خاوەنی موەلیدە ئەهلییەکانی شاری #سلێمانی# بڕیاریانداوە بەهۆی جیاوازی نرخ و جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیانەوە، لە ئەمڕۆوە، کارەبای موەلیدە لە سەرجەم هاوڵاتیانی شارەکە بکوژێنەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، هێزەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شییەی کانتۆنی #عەفرین#، شەرڤانان بەتووندی وەڵامیان دانەوە. لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەوێ ڕابردووی شەڕڤاناندا، هەشت سەرباز و چەتەی سەربە سوپای تورک کوژران و لاشەکانیان کەوتە دەستی شەڕڤانانەوە.[1]
- تۆپیخانەکانی تورکیا بەچڕی گوندەکانی معەسکەرە و زیتوناک و سعرنجکەی لە ناوچەی شەرا لە سنوری هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانیان بۆردومانکرد و قوربانی لێکەوتووەتەوە.[2]
- ڕۆژنامەیەکی تورکی ئاشکرایکرد بڵاوبونەوەی گرتەڤیدیۆییەکی نوێ کە لە شاری #قامیشلۆ# تۆمار کراوە دەریدەخات کە ئەمریکا زریپۆش و هاوکاری سەربازیی زیاتر ڕەوانەی #یەپەگە# دەکات.[2]
- سەدان هاوڵاتی شاری منبیج بۆ ئەوەی بەشداری کاروانی هاوڵاتیانی #جزیرە#، #حەسەکە#، #کۆبانێ# و #شەنگال# بن، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری منبیج گردبوونەوە.[1]
- هێزەکانی سوپای تورک ناوەندی شاری جندرێسی سەربە کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکەن.[1]
- فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی چەند ڕۆژەی شەڕڤانان، گوندی شێخۆرز و گردەکانی دەوروبەری لە هێزەکانی سوپای تورک پاککرانەوە.[1]
- بۆ جاری دووەم، سوپای تورک گۆرستانی شەهید سەیدۆ-ی لە شارۆچکەی جندرێس-ی سەر بە عەفرین بۆردوومانکرد.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- پۆلیسی ئیتالیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی کورد و چالاکوانانی ئیتالی کە لە دژی چوونی #ئەردۆگان# بۆ لای پاپا فرانسیس لە بەر دەم کۆشکی سەن ئانجێلۆی ڕۆما گردبوونەوەو هێرشەکانی تورکیان بۆسەر عەفرین شەرمەزارد.[1]
- بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێویستە تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە عەفرین بووەستێنێت و لەوبارەیەوە چاوێک بە هەڵوێستەکانیدا بخشێنێتەوە.[3]
- لە تارانی پایتەختی ئێران، کەمپەینێک لەلایەن 600 هونەرمەندانی ئێرانیەوە دەستپێکرا بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورک، کەمپیەینەکەش بەردەوامیی هەیە.[1]