قەسەدە ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە بەرەکانی شەڕ-ی شارۆچکەکانی ڕاجۆ و شەرا لە #عەفرین#، 40 سەرباز و چەتەی سوپای تورک کوژراون و تانکێک تەقێندراوەتەوە و گورز لە 2 زرێپۆش دراوه.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوکەی قەسەدە-دا، هاتووە: دوێنێ کاتێک هاوڵاتیانی حەلەب گەیشتنە عەفرین، سوپای تورک و چەتەکانی دڕندایەتیی خۆیان لە دژی هەرێمەکە زیاترکرد و 8 تۆپیان هاویشتە گەڕەکەکانی مەحمودیە و ئەشرەفییە و تۆپبارانەکە تا کاتژمێر 09:00 ی شەو بەردەوام بوو، هەروەها تا درەنگانی شه و بە چەکی قورس گوندی کەفەرشیلێ و دەوروبەری تۆپبارانکرا.
ئەوەش هاتوو: دوانیوەڕۆی دوێنێ لە دەوروبەری گوندەکانی هێکچێ و مەروان لە بەرەی شارۆچکەی شییە-وە، لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و داگیرکەراندا پێکدادان ڕوویدا، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر بە فڕۆکە و تانک دەڤەرەکانی شەڕیان بۆمباران کرد، سەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ مەیدانی پێکدادانەکان بەرفراوانتر بوو و گوندی سەنارێ و ئانقەلێ-شی گرتەوە، فڕۆکەکان بۆردوومانەکانی خۆیان لەسەر ئه و گوندانە چڕترکردەوه و تا درەنگانی شه و هێرشەکان بەردەوام بوون.
قەسەدە، ڕایگەیاندووە: لە پێکدادانەکانی گوندی دێرسوان-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا-دا، شەڕڤانانی ئێمە تانکێک و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (BMB)یان بێکاریگەر کرد، شەڕڤانان ئاشکرایان کرد لانیکەم 20 چەتە و سەربازی تورک کوژراون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر 03:00 ی دوانیوەڕۆ، لە دەوروبەری گوندی هۆپکا-دا، لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و داگیرکەراندا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و تا درەنگانی شه و بەردەوام بوو، شەڕڤانانی ئێمە پشتراستیان کردەوە کە لەو پێکدادانەشدا نزیکەی 20 چەتە و سەربازی تورک کوژراون.
قەسەدە، ئاماژەی بەوەشکردووە: لە دەوروبەری گوندی حەبۆ-ی سەر بە ماباتا و بەرەی شارۆچکەی جندرێس-ەوە، لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و داگیرکەراندا پێکدادانی قورس ڕوویدا و تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، لەماوی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هەموو بەرەکانی شەڕ و زۆرینەی گوندەکانی کانتۆنی عەفرین، ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.[1]
#20-02-2018#