ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی (ی. ن. ک)
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
جەماوەری خۆڕاگری گەلەکەمان
ئەندام و لایەنگرو تێکۆشەرە نەبەزو دلێرەکانی (ی.ن.ک)
هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی بوژاندنەوه و بەرزبوونەوەی کڵپه و بڵێسەی مەشخەڵی نەورۆزی مژدەبەخشی ڕۆژێکی نوێ و پێخستنە ناو ساڵێکی تازە و بەهارێکی نوێ ی تێکۆشانەوە , ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 17-03-2018 , ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و بەئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی وەرزێکی نوێ ی لە ئەنجامدانی زنجیرە کۆبوونەوە فەرمیەکانی بەمەبەستی تەواوکاری بۆ بریاروڕاسپاردەکانی پێشووی خۆی و هەنگاونان بەئاراستەی تێپەڕاندنی گرفت و ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای هەڵسانەوه و گەشەکردن و بوژاندنەوەی ژیانی ڕێکخراوەییمان و ڕاپەڕاندنی ئەرکە مێژوویەکانی سەرشانی لەم قۆناغە هەستیارەی گەلەکەمان کە سەرجەم دۆستەکانی کورد و یەکێتیش چاوی ئومێدیان لەسەریەتی دەستپێکرد.
کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان و قوربانیانی کارەساتی کیمیا بارانی هەڵەبجەی شەهید دەستی پێکرد , کە چەندین تەوەر و بابەتی ستراتیژی و گرنگی لەخۆگرتبوو , سەرەتا کۆبوونەوە لەسەر یادەکانی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 ی گەلەکەمان هەڵوێستەی کرد وستایشی ڕۆڵی جوامێرانەی دانیشتوانی شاروشارۆچکەکانی کوردستانی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیکردنی هێزی پێشمەرگه و مەفرەزە نهیًنیەکانی لە بەئەنجامگەیاندنو سەرخستنی بەرنامەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری کە لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە داڕێژراو پاشان بە هەماهەنگی سەرکردایەتی سیاسی بەرەی کوردستانی و هێزە کوردستانیەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی ئه و سەردەمە جێبەجێکرا , هەروەهاجەختیشی لەسەر زیندوو ڕاگرتنی گیانی ڕاپەڕینی لە ناخی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کادروئەندامانی یەکێتی و هێزی پێشمەرگەی قارەمان و دڵسۆزانی میللەتەکەمان وکارکردن بۆ ئامانجە بەدینەهاتووەکانی کردەوە و ئەوەی سەلماند کە هێشتا ئامانجگەلێکی زۆرمان ماوە کە ئەرکی بەدیهێنانیان کەوتۆتە ئەستۆی نەوەکانی ئێستای پاش ڕاپەڕین , کە هەموویان ئەرکی گەوره و هەستیاری قۆناغی تەواوکاری بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و مۆدێرنی سەردەمیانه و سیکولارن , کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ ی گەلەکەمانەوە چ وەک دروشم و چ بە کردارکار بۆ بەدیهێنانیان دەکەین و قوربانیمان لەپێناودا بەخشیون.پاشان کۆبونەوە سەرلەنوێ کارەساتی کیمیای بارانی هەڵەبجە و شەهیدکردنی بەکۆمەڵی خەڵکی بێدیفاعی مەدەنی ئه و شارە خۆڕاگرەی ئیدانه و مەحکوم کردەوە ڕێزی لە قوربانیەکانی نایەوه و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراق وەک ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆی قەرەبووی تەواوی خەڵکەکەی بکاتەوە و کاری جدی و بەپەلە بۆ چارەسەری بریندارەکانی بکات. سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکانیش کە بەهۆی ڕوداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابوردووەوە لەلایەن سوپای عێراق و هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لەشکرکێشیان کرایەسەر و بووبەهۆی پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە له و ناوچە کوردستانیانه و کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزی و تێکچونی ڕەوشی ئاسایی تیایاندا , کۆبوونەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە تەواوی ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و قەرەبووی زەرەروزیانەکانیشیان بۆ بکرێتەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایش له و کارو کردەوە نابەجێیانە بکرێت کە دەرهەقیان ئەنجام دراوە.هەروەک چۆن پێویستە کە بەپێی مادەی سەدوچلی دەستووری هەمیشەیی عێراقی هەتا یەکلایی کردنەوەی چارەنوسیان بەپێ ی ئه و مادە دەستوریە , ئەرکی بەڕێوەبردنی تەواوی ئه و ناوچانە ش بە هاوبەشی دەبێت لەلایەن هەردوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و بە هیچ شێوەیەک باری سەپێندراو قبوڵ ناکرێت.
سەبارەت بە ئاڵۆزیەکانی ڕۆژئاواش ئەنجومەنی سەرکردایەتی (ی ن ک) بە دڵگرانیەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری دەڕوانێت و هاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی سڤیل و بێدیفاعی شارەکە دەربڕی و خوازیارە کە دەوڵەتی تورکیا هەرچی زووترە هێرش و پەلاماردانەکانی بۆسەر ناوچەکە بوەستێنێت و کار بە بڕیاری ژمارە (2401) ی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات , کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی ئاگربڕ لە تەواوی خاکی سوریادا.
سەبارەت بەم قۆناغە هەستیار و چارەنوسسازەی کە یەکێتی و گەلەکەمانیشی پێدا تێپەڕدەبێت کۆبوونەوە موکوڕبوونی خۆی لەسەر چارەسەرکردنی گرفتە ناوخۆییەکانی خۆی و گرنگی تێپەڕاندنی جیاوازیەکان کردەوه و گەیشتە ئه و باوەڕەی کە پێویستە هەمووان بە گیانێکی هەڤاڵانەوە لە خزمەت بە هێزکردنەوەی باسی یەکێتیدابین و بە تێڕوانینێکی ووردو دووربینانە تواناکانمان چڕ بکەینەوە لە مەسەلە ستراتیژیەکانی پەیوەست بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و داهاتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
هەربۆیە دوابەدوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ کادیرو فەرمانده و سەرکرده و کەسایەتیە دلسۆزەکانی گەلەکەمان و تاوتوێکردنی پێشنیارەکان و نەخشە ڕێگاکانی چاکسازی لەناو (ی.ن.ک) و سیستەمی حوکمرانی هەرێمی کوردستان و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ جەماوەری گەلەکەمان و لایەنگرانی یەکێتی و حزبە کوردستانی و عێراقیە.
هەربۆیە دوابەدوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ کادیرو فەرمانده و سەرکرده و کەسایەتیە دلسۆزەکانی گەلەکەمان و تاوتوێکردنی پێشنیارەکان و نەخشە ڕێگاکانی چاکسازی لەناو (ی.ن.ک) و سیستەمی حوکمرانی هەرێمی کوردستان و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ جەماوەری گەلەکەمان و لایەنگرانی یەکێتی و حزبە کوردستانی و عێراقیە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#17-03-2018#