فزنا ورب الکعبە
سوێند بە خوا بردمانەوە
---
خوشک و برا دڵگەرم و هەناو پر لە حەسرەتی غەدر و دزی و ساختەکاری...
خوشک و برا چالاک و هەڵسوراوەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.
دایک و خوشکە دۆعا گۆو خەمخۆرەکان.
باوک و برا دێرینە دەم بە ویرد و سەروەرەکان.
گەنجە نازدار وخوێنگەرمەکانی کاروانی شکۆداری یەکگرتوو..
السلام علیکم ورحمە الله
ئەمشەو 3ی ڕەمەزان لەو پارشێوەدا کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە شاشەکانەوە دەخوێنرایەوە پاش هەفتەیەک لە کێش مەکێش و پینە و پەرۆ، دڵم پربوو لە داخ و خەم بۆ گەل و وڵاتێک بەم گاڵتە جاری و فێڵ و تەڵەکە ئیدارە بکرێ..
بۆ هێزگەلێکی سیاسی کە بە حساب ڕزگارکەری وڵاتن، خۆیان چنگیان خستۆتە بینە قەی میللەت و فێڵی لێ ئەکەن و پێشبرکێ ئەکەن لەسەر ئەوەی کێیان زۆرتر دەستبڕ و فێڵباز و ساختەکار بێ.
ئەی هاوار بۆ میللەتێکی گیرۆدەی دەستی کەسانێک کە پەلەی فەرهودیانە و خەمی ڕازیکردنی ئاغاکانیانە و جگە لەوە هیچیتریان بیر نیە..!!!
ئەی هاوار بۆ گەلێکی ستەمدیدەی ئەنفالکراو و کیمیابارانکراوی وەک کورد کە توشی بوە بە توشی ئەم ڕۆژگارە ڕەشەوە کە ئەوەی لە بیر چوبێ و حسابی بۆ نەکرێ هەر ئەوە...!!!
ئا لەم ساحە ئالًۆزەدا لەم زەمینە ژەهراوی کراوەدا.. ئێوەی پاک و بێ فێڵ و خزمەتگوزار بازارتان نیە بە شتان لاخستن و پشتگوێ خستن و گەمارۆدان و سنور بۆدانانە بۆیە بۆ ساغبوونەوەی ناسنامە وماهییەت و ڕەسەنایەتی خۆتان دەبێ بەردەوام باج بدەن..!!
بەردەوام هاوار و دادتان نەبیسترێ..
بەردەوام قوربانی ئەخلاق و شیمەی مرۆڤایەتی خۆتان بن..
بەردەوام غریب و نامۆ و نەناسراو بن...
بەردەوام (مالی ادعوکم الی النجاە و تدعوننی الی النار) سرود و دروشمان بێ و دەبێ بەردەوام باج بدەین
باجی خۆنەفرۆشی و شارنەفرۆشی و نیشتمان نەفرۆشی دەدەن
باجی ملنەدان بە پلانی ناحەزان و داگیرکەران ددەن
باجی بوون و حچوری جەماوەری و پێگەی کۆمەلایەتی و ڕەێیدی ئەخلاقی و ئاینی ئەدەن
باجی مبادئ و بەها پارێزی و سیاسەتی بە ئەخلاقی خۆتان ئەدەدەن
باجی یەکریزی ئیسلامی و ئەدەبیاتی سیاسی خۆتان ئەدەن
باجی وەستاندن لەسەر شارێگەی بنەما ئەخلاقی و ستراتیژە سەرەکیەکانی حزبەکەتان دەدەن
باجی خەبات بۆ سەربەخۆیی و بریاری سەربەخۆی خۆتان ئەدەن
ئێوە ئەی برا و خۆشکە بەرێزەکانی کاروانی شکۆداری یەکگرتوو..
بە شایەتی هەموو دۆست و نەیارێک.. جوانترین هەڵمەتتان بەرێوە برد.. زۆرترین چالاکیتان ئەنجامدا بۆ ئیسپاتکردنی بونی خۆتان و بەرنامە و پەیامی لیستەکەتان
کانیدەکانمان شیاوترین ئەدایان نواند.. بە سوپاسەوە برایانی بزوتنەوەی ئیسلامیش درێغیان نەکردو هاورێ بوون، سەدان و هەزاران دڵی شکاوی ڕابوونی ئیسلامی بەو چالاکیانە گەشتبویەوە و ژیایەوە ئێوە کارێکی گەورەتان بە ئیمکاناتێکی کەم و هیمەتێکی زۆرەوە ساحەکەتان هەژاند.. ئەوەی لەسەر ئێوە ئەرک بوو بە باشترین شێوە ئەنجامتان دا ئیتر پاش ئەوە لە دەست خەریتەی قەدەری خودا و هاوکێشەکانی ساحەکەیە.. دیارە بریاری ناحەز و نەیارەکان وایە بە هەر شێوازێک بووە هێزە دەسەڵاتدارەکە بهێڵنەوە و ڕێگری بکەن لە دارمان و کزبون و ڕێنمایی بکەن بۆ ناشیرینترین ڕێکاری ساختەکاری..
ئێوە ڕەنگە چەند کورسیەکتان سوتابێ بەڵام ئەوان بەختی خۆیان سوتاند..
ئەوان مێژوو خەبات و دروشمەکانیان خنکاند...
ئەوان تەمەنی خۆیان بە (انعاشی صناعی) درێژکردەوە..
عەزیزە سەربڵندە براوەکان..
لەگەڵ زۆربونی ستەم و غەدر و کەڵەکەبونی فرت و فێڵ و توخ بونەوەی دوژمنایەتی و دژایەتی ناحەزەکانماندا، دەبێ هیمەتمان بەرزتر و دڵمان قایمتر و ئیمانمان بە هێزتربێت
دەبێ هیواو ئومێدمان زۆرتر و بەهێزتربێ چونکە باشتر زەرورەتی بونی ئێوە و بەرنامەی ئێوە بە دیارئەکەوێ
دەبێ بزانین کە ئێستە و بەو حاڵەوە ڕاست و دروستی و مێداقیەتی بەرنامە و ڕێبازەکەمان دەرکەوێ ئیستا بەم نیشانە یە ئاشکرا ئەبێ کێ شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی پێغەمبەران و صەحابە و سەلەفی صالح و سەرکردە مەزنەکانی مێژوون
(الَّژِینَ قَاڵ ڵهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا ڵکُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِیمَانًا ۆقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ ۆنِعْمَ الْۆکِیلُ) سورەتی ال عمران 173
ئەم گەلە کۆمەیە کە هەموو ڕایەڵەکانی ئەخلاق و پەیوەندی و وەفا و دۆستایەتی تێدا پێشێلکرا نیشانەی لێکچون و نزیکیە لە سەرچاوەی ڕاستەقینەی پێغەمبەرانی خودا (دورودی خوایان لەسەر بێت)
(حَتَّی إِژَا اسْتَیْأَسَ الرُّسُلُ ۆڤَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ کُژِبُوا جَاۆهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّێ مَن نَّشَاوُ ۆڵا یُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْڕمِینَ) سورەتی یوسف 110
ئەمرۆ بە فەزڵی خوا کەپری درۆ و دەلەسەی ئەوانەی خەونیان بە هەڵوەشاندنەوەی یەکگرتوو وە دەبینی کەوتە بەر ڕەشەبای خودا و تەفروتونابوون.
قسە وقسەڵۆکی ناحەزانەی ئەوانەی لە ڕیزبەندی بەرەی دەسەڵات دا داینابووین خۆیان لە بەرەی گەل دانابوو، بە جوانی ئاشکرا بوو کە کێ بوو تەزویری بۆ کراوە و کێش ساختەکاری لەسەر کراوە
زۆریان لەسەر ئەوە هەڵچنیبوو کە یەکگرتوو پیاوی فڵان و پابەندی فڵانە.. دەرکەوت درۆکان چەند شاخدارن و لە داهاتوشدا دەر ئەکەوێ کە کێ خۆی وایە و دەستە چەورەکەی بەسەر ئێمە دا دەهێنا
بەرێزان...
ناوچەکە ئەکوڵێ و ئاڵۆزیەکان بەردەوام دەبن بەڵام ئەرکی سەرەکی ئێمە ستراتیژی و قیامەتی یە و دەبێ سەنگەر چۆڵ نەکەین و بە ئیزنی خوا بەرنامەی سەرکەوتن و پۆشاکی ئاهەنگی(فەتح) دەدورین...
هەر بۆیە داواکارم لە هەموان ئەم غەدر و ساختەکاریەبە سەلبی کاریان تێ نەکا...
دەبێ سەرکەوتنی لای خودا و پاداشت و ئەجری لای خودامان لا کەم و بچوک نەکاتەوە..چونکە وتمان باجی چی دەدەین..
ئەجری خۆنەفرۆشتن و عیزەتی ئیماندار.
ئەجری کۆشش بۆ ڕامالینی ستەم و گەندەڵی.
ئەجری تێکۆشان بۆ ڕێکسختنەوەی ناو ماڵی موسڵمانان و پتەوکردنی برایەتی ئیمانی.
دەبێ بە هەمان گوژم و گەرم و گۆری ڕۆژانی هەڵمەتی لیستی 175
بەرەوپێش بچین و ئامادەی قۆناغی داهاتوو بین، ئەم ساڵ ساڵی ڕوبەروبونەوە و جەنگی بوونە.. دەبێ نەسرەوین و وچان نەدەین..
ئەم ڕەمەزانە بکەینە وەرزی (بەدر) و (فەتح)و تەجاوزی (دەرسی ئوحود) بکەین.. وەرزی عیبادەت و تەقوا.. وەرزی دلًقایمی و متمانە بە حەقانیەتی ڕێبازەکە مان.. دەبێ دڵنیابین کە سەرکەوتنی ڕاستەقینە ئەوەیە لە پەنای خودا دا بین و نا ئومێد نەبین...
(حسبنا الله ونیعم الوکیل) مان لەسەر زمان بێ و چونکە پاشەکشێ و پشت هەلًکردن لە مەیدانی جەنگدا (بە هەر پاساوێکەوەبێ) مەترسیدارە و دروست نیە..
وەسوەسەی بێ مانا و نابەجێ و بەناوی شیکاری ساسی و خۆکوتان و بۆڵەبۆڵ و خەتای فڵان و خەتای فیسار واز لێ بێنین و ڕووی دڵمان و تکا و هاوارمان بۆ لای (الله) بێ.. بەگیانی برایەتی و ڕێز لە یەکترگرتن، موراجەعە و موعالەجە بکەین..
پابەندی خۆمان بە برایەتی و و یەکریزی و هاوسەنگی زیاتر بکەین و بەرەو پێشەوە وەک شێری خودا هەڵمەت ببەین
هەردەم پێشەنگ و سەربڵندبن
الا ان نصر الله قریب
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#
#19-05-2018#