لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی #هەپەگە# لە #جولەمێرگ#ی باکوری کوردستان سێ سەربازی سوپای تورک و دوو دژەگەریلا کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی ئەو چالاکییانەی ئاشکراکرد.
هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، چەند چالاکییەکیان لە دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، کاتژمێر 07:30 خولەکی بەیانی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورک کە لە شەمزینانەوە بەرەو جولەمێرگ بەڕێوەبوو چالاکییەک ئەنجامدرا، ئەو ئۆتۆمبێلە بە تەواویی تێکشکێندرا و لە ئەنجامیدا دوو دژەگەریلا کوژران و سێیانی دیکەش برینداربوون.
لەبەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندوە: هەر دوێنێ کاتژمێر 02:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانمان لەسەر گردی عەلیشێڕی سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران و یەکی دیکەش برینداربوو، کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارە گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی بەیرەقی سەربە دەڤەری بارزان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستای، گەریلاکانمان ڕۆژی 23ی ئایار کاتژمێر 12:10 خولەکی شەو لەدژی پێگەیەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا، گەریلاکان ئەو پێگەیەیان بە تەواویی تێکشکاند.[1]
#25-05-2018#