#هەپەگە# ئەوەی خستووەتە ڕوو کە تا ڕێکەوتی 20ی حوزەیران/30 جۆزەردان لە هێرشە ئاسمانییەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکوتووە و هەموو ئەو بانگەشانەی میدیاکانی ئاکەپە دوورن لە ڕاستی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە جولەمێرگ و #دەرسیم# ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئەوەی خستە ڕوو کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا هیچ زیانێک بەرهێزەکانیان نەکەوتووە و بانگەشەکانی میدیاکانی ئاکەپە درۆیە.
' لە دەرسیم 5 سەربازی سوپای تورکیا کوژرا و2 سەربازی دیکە بریندار بوون'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دەرسیم دا لە ڕێکەوتی 19ی حوزەیران/29ی جۆزەردان گەریلاکانی یەژاستار لە کاتژمێر 20:00 لە دژی یەکێکیی سەربازی سوپای تورکیا کە بەنیازبوون لە گردی ئیرمان-ی دەرسیم جێگیرببن،چالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە سەنگەرەکانی دوژمنیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا 5 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و 2 سەربازی دیکەش بریندار بوون. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا بە چەکی قوورس ئەو ناوچەیەی تۆپباران کرد و دواتر کوژراوو بریندارەکانیان بە هیلیکۆپتەر گواستەوە.
' لەگەڤەر سەربازێکی دوژمن کوژرا'
لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا هێزەکانمان لە ڕێکەوتی 19 حوزەیران/29ی جۆزەرداندا لە کاتژمێر 10:00 لە دژی سوپای تورکیالە گردی بایە-ی گەڤەر-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.
' هێرشی ئاسمانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا'
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لە 20ی حوزەیران/30ی جۆزەردان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان بۆردمان کرد. لەو چوارچێوەیەدا لە کاتژمێرەکانی 4بۆ 5ی ئێوارە دەوروبەری گوندی سورەدێ-ی هەرێمی قەندیل، گردری بەربیزینا-ی خواکورک، ناوچەی کانی قیڕێژ، دەوروبەری گوندی سینین-ێ و جەمی لۆلانیان بۆردمان کردووە. بەهۆی ئەو بۆردمانانەوە خەسارێکی زۆر بەر باخ وباخاتی خەڵک کەوتووە.
' بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا درۆیە'
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆردمانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشوو، بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی دوور ە ڕاستی و بانگەشەی شەڕی تایبەت دەکات و دەڵێت کە هێرشەکان سەرکەوتوو بووە. لە ئەو هێرشە ئاسمانیانەی سوپای تورکیا تا 20ی حوزەیران/30ی جۆزەردان هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەکەوتووە. ئەردۆغان و بەرپرسانی ئاکەپە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لە قەندیل بەرپرسانی گەورە گیانیان لە دەست داوە. هەموو ئەو بانگەشانە سەرانسەر بەرهەمی شەڕی دەرونییە. هاوکات ئەو هەواڵانەی کە گوایە کۆماندۆکانی تورکیا لەقەندیل دابەزیون و لەگەل گەریلا شەڕدەکەن، هەموو درۆیە و دوورە لەراستی. لە هەرێمی برادۆست سوپای داگیرکەری تورکیا چەند گردێکیان داگیر کردووە، بەڵام بە هۆی چالاکیی گەریلاوە ناتاوان جموجووڵ بکەن وهەرڕۆژە لێیان دەکوژرێت. پێش هەلبژاردنەکان لە تورکیا وباکووری کوردستان، ئەردۆغان و دەوڵەتی ئاکەپە ومەهەپە هەر ڕۆژ للەسەر میدیاکاندا خەریکی درۆکردنن. دەیانەویت گەلی تورکیا بخڵەتێنن وهەواڵی کوژرانی سەربازەکانیان بشارنەوە. دەبێت گەلی وەڵاتپارێزی ئێمە و گولی تورکیا بزانن کە ئەو پڕوپاگەندانەی میدیاکانی ئاکەپە سەرتا بن درۆیە وهیچکات بەوهەواڵانە باوەڕ نەکەن.[1]
#21-06-2018#