دەستی لەگونی بارگيری بوو
مرۆڤ کە سواری ووڵاغە بەرزە دەبێت ڕەشمەی ووڵاغەکەی بەدەستەوەيە و جلەوی کردووە و ئاڕاستەی دەکات واتە ئه و فەرمان دەردەکات و ووڵاغەکە جێ بەجێی دەکات ئينجا ئەگەر دەستی لە ڕەشمەکە بەربوو ئەوا بەگونی بارگيريش خۆی پێ ناگيرێتەوە، گونيش واتە پاشەڵی ووڵاغەکە ئەگەر دەستی لەوێش گير نەبوو واتە بەتەواوەتی دەسەڵاتی لەدەست داو هيچی بەدەستەوە نامێنێ بۆيە ئەگەر کەسێک لە کارێک يان شوێنێک يان پرۆژەيەک يان سەرمايە و دەوڵەمەندييەک کەپێشتر تێيدا کاربەدەست بووە کەچی ئێستا هيچی بەدەست نەماوە دەوترێت دەستی لەگونی بارگيربوو.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,880 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!