هەرساڵی [1980]بوو حەمەجەزای گۆرانیبێژ فەرمانی گرتنی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ دەرکرا و هاتەوە سلێمانی لە ماڵی خوالێخۆش بوو (محەمەد کوردستانی) خۆی شاردەوە و ڕێکخراوی سلێمانی ئاگاداریان کردم کە چارەسەرێکی بۆ بدۆزمەوە بۆ بردنە دەرەوەی بۆ ناوچەی قزلەر.
منیش بە جێبێکی لاندلۆڤەری خەتی بەکرەجۆ - سلێمانی کە شۆفێرەکەیم ئەناسی پێم وت، وتی زۆر باشە کراس و پانتۆڵێکی لە بەرکردو وێنەیەکی سەدامم دا لەگیرفانەکەی و 2 فەردە دەرمانیشم خستە ناو جێبەکەوە. کاک حەمەجەزا زۆر ترسا شۆفێرەکە وتی مەترسە لەڕێیەکی باشەوە دەڕۆین تەنها یەک شوێن هەیە کە کەمینی لێبێت هەرسێکمان سەرکەوتین و بەڕێکەوتین لە شێرکوژەوە بەره و دۆڵەڕووت لەوێشەوە بەره و قزلەر، باش بوو تووشی هیچ کەمینێک نەبووین بەسەلامەتی گەیاندمە ماڵی کاک کەریم سڵێمان کە برادەری خۆی بوو پیکاپێکی سووری هەبوو ئیتر من گەڕامەوە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,350 مرة