#یەپەگە# ڕایگەیاند، #شەڕڤان#ان ڕۆژی 3ی ئەیلولی 2018 لە گوندی مەریەمین لە ناوچەی شەرای #عەفرین# لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی گروپی چەتەکانی لیوا شیمال چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە تێکشکاوە و 4 چەتەی ناو ئۆتۆمبێلەکەش کوژراون.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لەعەفرین بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی.
هێزەکانمان ڕۆژی 3ی ئەیلولی 2018 لە گوندی مەریەمین لە ناوچەی شەرای عەفرین لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی چەتەکانی گروپی لیوا شیمال چالاکییەکی کاریگەرییان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە ئۆتۆمبێلی چەتەکان بە تەواوی تێکشکا و هەر 4 چەتەی ناو ئۆتۆمبێلەکەش کوژران.
ناوی چەتە کوژراوەکان بریتین لە: عەبدولکەریم شهادە خەڵکی حومس، دیبۆ ئیسماعیل خەلکی حەلەب، عومەر هەشەش خەڵکی ئیدلب و محەمەد مستەفا خڵکی مینخ.
ئێمە لە ڕاگەیاندراوی ڕۆژی 4ی ئەیلولدا بۆ ڕای گشتیمان بڵاوکردبووە، کە هێزەکانمان ڕۆژی 3ی ئەیلول لە ناوەندی عەفرین و گوندەکانی شێراوا زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەهۆی ئەو چالاکییانەوە سەرەک چەتەیەک و 14 چەتە و سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون، کە 4 لە کوژراوەکان سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرن.[1]
#05-09-2018#