ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# لەبارەی چالاکیی #شەڕڤان#انەوە لە #عەفرین# ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، 2 چەتە بە ناوەکانی خالید فەیاز و مەسعود فارس کوژراون.
یەپەگە ڕایگەیاند، شەرڤانان لە چوارچێوی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی.
یەپەگە ڕاشیگەیاندووە ڕۆژی 9ی ئەیلولی 2018 هێزەکانمان چالاکییەکی کاریگەرییان لە دژی ئۆتۆمبێلیکی سەربازیی گروپی چەتەکانی فەیلەقی شام لە گوندی ستێرکی سەر بە ناوەندی عەفرین ئەنجامداوە.
یەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەتەکان بە تەواوی تێکشکاوە و 2 چەتە بە ناوەکانی خالید فەیاز خەڵکی حەما و مەسعود فارس خەڵکی ئیدلب کوژراون.
یەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕڤانان دەستیشیان گرتووە بە سەر 2 چەکی جۆری ئەی کەی – 47ی ئەو چەتانەدا.[1]
#10-09-2018#