ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە سنووری جۆلەمێرگ و ئیدر-ی باکووری کوردستان زانیاری دا.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
چالاکییەکی کاریگەر لە چەلێ
(هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، لە 10ی ئەیلوول\19ی خەرمانان کاتژمێر 11:30دا، لە دژی سەربازانی داگیرکەر لە گردی خەرەگۆل-ی ناوچەی چەلێ چالاکییەکان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا هێزەکانمان بەشێوەیەکی بەهێز لە سەنگەرەکانی دوژمنیان دا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە. لە دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن هێرشی کردە سەر مەیدانی چالاکییەکە. سوپای داگیرکەر لە ئێوارەدا بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی خۆی مەیدانەکە هەڵگرتنەوە.
یەژا ستار چالاکییەکی ئەنجام دا
لە 8ی ئەیلوول\17ی خەرمانان-دا، کاتژمێر 12 یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژا ستار) لە دژی سوپای تورک لە دۆڵی دەشتان-ی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.
چالاکییەکی گەریلا لە ئیدر
لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی کە لە هەرێمی سەرحەد دەستی پێکردووە، هێزەکانمان لە 11ی ئەیلوول\20ی خەرمانان کاتژمێر 7:40دا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کۆبرا لە ناوچەی دیلووجوو چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە تێکشکێنرا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.
بۆردومان لە گابار
لە ئێوارەی10ی ئەیلوول\19ی خەرمانان-دا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی بەرێمر-ی چیای گابار-ی سەر بە پارێزگەی شرناخیان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بە گەریلاکانمان نەکەوت.)[1]
#11-09-2018#