ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) ئاماری شەڕی 24ی کاتژمێری ڕابردووی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیری ئاشکرا کرد. قەسەدە ڕایگەیاند، لە گوندی باخۆزی سەروو شەڕ بەردەوامە و 14 چەتەی #داعش# کوژراون.
ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
بەرەی باخۆزی سەروو
(لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ لە ناوچەکە بەردەوامە. چەتەکان هەوڵیان دا بەره و ئه و خاڵانە پێشڕەوی بکەن کە هێزەکانمان ڕزگاری کردوون، بەڵام شکستیان هێنا. چەتەکان لە هێرشەکەیاندا ماتۆڕ، هاوەن و تۆپهاوێژیان بەکارهێنا. لەم شەڕەدا زۆر چەتە کوژران و 2 #شەڕڤان#ی ئێمە بریندار بوون. شەڕ هەتا ئەم ساتەش بەردەوامە.
هەروەها هێزەکانمان پێشڕەوییان کرد و 4 خاڵیان لەنێو گوندی باخۆز ڕزگار کرد. لە هەمان کاتدا، هێزەکانمان لە کۆڵانە سەرەکییەکانی گوندەکەدا پێشڕەوییان کرد و تیمی ئەندازیاریی سەربازی ئه و مینەی بێ کاریگەر کرد کە لە کۆڵانی سەرەکی دانرابوو. شەڕ ئێستا لەنێو گوندی باخۆز بەردەوامە.
بەرەی سەوسا
هێزەکانمان لەم بەرەیە لە پێشڕەویدان و شەڕی تووند لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا ڕوودەدات. فەرماندارەتیی ئەم بەرەیە جەختی کردەوە کە 4 چەتە کوژراون. هەروەها چەتەکان بەچڕی تۆپباران دەکەن و زۆر مینیان داناوە و چەکی نیشانەشکێن بەکاردێنن.
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی شەڕێکی سەختدا، لەم بەرەیە 2 شەڕڤانی ئێمە شەهید بوون، هەروەها 2 شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون. لە شەوی ڕابردووەوە هەتا ئەم ساتە شەڕ لە ناوچەکە بەردەوامە. هێزەکانمان لەم بەرەیەدا پێشڕەوییان کرد و خاڵێکیان لە چەتەکان ڕزگار کرد. چەتەکان مین و ئامێری بۆمبڕێژکراو بەکاردێنن. هەروەها چەتەیەکی خۆکوژ خۆی تەقاندەوە. لە ئەنجامی شەڕی ئەم بەرەیەدا، 8 چەتە کوژران و ژمارەیەک شەڕڤانیش بریندار بوون.
هێزەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی 3 هێرشی ئاسمانی و 5 هێرشی مووشەکییان لە دژی بنکەکانی چەتەکان ئەنجامدا.
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، فەرماندارەتیی بەرەی شەڕ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە 14 چەتە کوژراون، 2 شەڕڤانیشمان شەهید بوون و چەند شەڕڤانێکیش بریندار بوون.)[1]
#16-09-2018#