هەتا نەبينی بەفری زستان، تێرناخۆی لەباغ و بێستان
بەفر بارين لە زستاندا لەگەڵ ئەوەی ژيانی جوتياری و ئاژەڵداری نالەبار و ناگوزەرانتر دەکات، بەڵام وەرزێر و مەڕداری کورد هەر پێخۆشحاڵ دەبن کە هەموو وەرزێک بەوەرزی خۆی بکات، چونکە کە بەفر دەبارێت ڤايرۆس و زيندەوەران لەخاک دەکوژێت و شيکردنەوەی ئۆرگانی و کيميايی و ئەندامی لەناو گەردەکانی خاک و زيندەوەرۆچکە ڕوودەدات و بەمەش شيکردنەوەکان دەبنە پەيين و خاک بەپيت دەکەن و کۆمەڵێک ئالوگۆڕکاری لەنێو مادە و گەرد و هەواگۆڕکێی خاک ڕوودەدات، وەرزێر لەمەوە هەستی به و گۆڕانگارييانە کردووە دوای بەفرێکی زۆر هەستيکردووە ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی و کارێز و کانياوەکان زياديکردووە، ڕووەک تێر ئاو بووە و خاکيش بەتەواوی ئامادە بووە بۆ پەروەردەکردنی ڕووەک و باغ و بێستان بەمەش ساڵێکی پڕهات و بەرەکەتبار بووە و مرۆڤ تەواو تێری خواردووە لە بەروبومەکانی ئه و ساڵەدا بۆيە کورد لە دێر زەمانەوە ئەمەی وەک دەربڕ بەکارهێناوە و وتويەتی(هەتا نەبينی بەفری زستان، تێرناخۆی لەباغ و بێستان)
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,856 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!