ماسی گرتن و قون تەڕنەکردنيان نەگۆتيە
ژينگە و نشينگەی ماسی ئاو و دەرياچە و گۆم و ڕووبار و زەرياچە و دەريايە، ئەوەی بيەوێت ڕاوی بکات ئامێری پێشکەوتوشی پێ بێت هەر دەبێت لەش وجەستەی بەتايبەتی گەروقونی تەڕ بێت، چونکە ئەگەر بتەوێت ماسی بگريت دەبێت قون تەڕبونيش هەڵبژێريت، کاتێک ناتەوێ ئه و تەڕبوونە ڕووبدات تۆش ڕاوکەری ماسی نيت و ناتەوێ ماسی بگريت، ئينجا با بێين بزانين بۆ وەک ئيديۆم بەکارهاتووە مەبەست له و دەربڕينە کوردەوارييە چييە، مەبەستی سەرەکی ئيديۆمەکە ئەوەيە هيچ کارێک بێ ماندبوون و قوربانی ناکرێت ئەگەر ئه و قوربانيە بچوکيش بێت بۆ ئاستی قون تەڕ بوون.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,053 مرة