سەگمان تۆپيە لۆيە قاپمان واپيسە
ئەم ئيديۆمە زياتر بە ئيديۆمی ماڵە عەرەبان دەچێت وەک لە ماڵە کوردان، کورد لەباشوری کوردستان هاوسنورە لەگەڵ نەتەوەی عەرەب بۆيە بەهۆی هاوسنوری و تێکەڵيەوە هەندێ داب و نەريت و کلتور و قسەی نەستەق و ئيديۆم-يان لەيەکترييەوە وەرگرتووە، کورد دەڵێت عەرەب پيس و پەڵۆس ترە و سەحن و قاپ و قاچاخ و دەوری و لەگەن ناشۆن هەر سەگەکانيان بەزمان دەيلێسنەوە، دەگێڕنەوە چەند کوردێک لەماڵە عەرەبێک ميوان دەبن و عەرەبيش بۆ ميوانداری خانەخوێی باشن و ڕێگە نادەن بەميوان نزيکی ژەمی خۆراک بڕوات، ئينجا کە خوارنيان هێناوەتە سەر سفرە و بەردەست لەکاتی بسميللا کردن قاپ و قاچاغەکان زۆر پيس بوون و خاوەن ماڵ کە هەستی کردووە ميوانەکان درکيان کردووە و بە بێزەوە دەست بۆ خواردنەکە دەبن، پێيان دەڵێت دەبێت بمانبوورن(سەگمان تۆپيە لۆيە قاپ-مان وا پيسە) هاوشێوەی ئەم پەند و ئيديۆمە لەناو کوردان وا باوە ئەگەر ماڵێک پيس و پەرۆس و پۆخڵ بن دەوترێت(سەگ بە گوو-ەوە دەيان-بات).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,747 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!