لە شارۆچکەی #کەلار# ژنێکی گەنج بە شێوەیەکی گوماناویی خنکا و پۆلیسیش دەڵێت، کە گوایە بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیکردنەوەکان خۆی خنکاندووە.
شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، ژنێکی گەنج بەناوی کیژان ساڵح، لەدایکبووی ساڵی 2000 بە پەت خنکا.
بەوتەی ڕائید عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەو ژنە گەنجە بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دەیەمی ئامادەیی، بە پەت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هاوکات لەمیعە محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە گەرمیان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بۆ زانینی هۆکاری ڕاستیی خۆ خنکاندنی کچەکە، چووینەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستمان بەلێکوڵینەوە کردووە و پەراویشمان بۆ کردووەتەوە.
دوای توێکاریی بۆ تەرمەکەی، ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز ڕۆژانە لەگەڵ ڕووداوەکان لای خۆی تۆماریکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ، 239 کەس لە هەردوو ڕەگەز لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە، ئەمە بێجگە لەو کوشتنانەی، کە بەهۆی کردەوەی تیرۆریستییەوە ڕوودەدەن و ئەوانەی کە بە ڕۆژنیوز نەگەیشتوون.[1]
#03-10-2018#
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,127 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!