پەرێزە و بێ ڕێزە
پەرێز پاشماوەی دروێنەوەی تەبارەی دەغڵ و دانە(دانەوێڵە) بەتايبەت(گەنم و جۆ) دوای دروێنەی لاسکی گەنم و جۆ لە زەوييەکە دەمێنێتەوە بەوە دەوترێت قەسەر و کۆی قەسەری هەموو زەوييەکەش پێی دەوترێت(پەرێز) هەرچی(ڕێزە) واتە ڕێزی گەورە و بچوکی و ڕێزی مرۆڤايەتی بۆ يەکتری بەگوێرەی تەمەن، هەڵبەت(بێ ڕێز) لێڕەدا بۆ مەرامی مرۆڤايەتی و کارکردن پێويستە بۆيە هاتۆتە ناو دەربڕينەوە، لەکاتی دروێنەی گەنم و جۆ، سەپان و پاڵە چ گەنج و مناڵکاربن يان کامڵ وپيربن، هەردووک لايان زوو زوو تێنويان دەبێت، بۆ ئاوخواردنەوه گەورە و بچوکی ئەژمار ناکرێت کێ تێنوی بوو و ئاوی پێ بدرێت ئه و دەبێت بيخواتەوە چونکە وەک يەک پێويستيان بە خواردنەوەی ئاو هەيە بۆيە لە کوردەواريدا له و جۆرە حاڵەتەدا ڕێزيان لێ تەرککردوە و بەبێ ڕێزی ئەژمار ناکرێت و دەوترێت(پەرێزە و بێ ڕێزە).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,362 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!