ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 29 چەتەی #داعش# کوژراون و شەرێکی سەختیش لە شارۆچکەی سووسە لە ئارادایە.
دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
بەرەی باغۆز
شەوی ڕابردوو لەنێوان هێزەکانمان و تێرۆریستانی داعشدا شەڕێکی سەخت ڕوویدا و تێرۆریستان هەموو جۆرە چەکێکی قورسیان بەکارهێنا و هەوڵیان دا هێڵەکانی پێشەوەی #شەڕڤان#ان بشکێنن. هەروەها ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەردا بۆ ئەوەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی نەتوانن جموجۆڵ و بنکەکانیان ئاشکرا بکەن. فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەندین شوێنیان کردە ئامانج و لە شوێنێکدا ژمارەیەکی زۆری تێرۆریست کوژران. هەروەها ناوەندەکانی فەرماندارەتیی تێرۆریستان ڕووخێنران.
تێرۆریستان هەوڵیان دا بە 4 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش بکەنە سەر خاڵەکانی شەڕڤانان، لە هەمان کاتدا فڕۆکە سیخووڕییەکانیان دەسووڕانەوە. هێزەکانی ئێمە شۆفێرێکی چەتەکانیان کوشت و دەستیشیان بەسەر تەرم و ئۆتۆمبێلەکەیدا گرت. 3 ئۆتۆمبێلی چەتەکان بە تۆپ لە لایەن شەڕڤانانەوە لەناوبران. به و هۆیەوە چەتەکان ناچار بوون پاشەکشە بکەن. هێزەکانمان لێرەدا دەستیان بەسەر برێکی زۆری چەک و کەلوپەلی چەتەکاندا گرت.
هێزەکانی هاوپەیمانان 4 بنکەی تێرۆریستانیان ڕووخاند و زۆر تێرۆریستیان کوشتن، بەڵام ژمارەی کوژراوەکان ڕوون نەبوویەوە. پێشڕەویی هێزەکانمان لە ناوچەکە بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەی ئەم بەرەیە، تێرۆریستان هەوڵیان دا هێرشێک لە بەرانبەر هێزەکانمان ئەنجام بدەن و بلدۆزەرێکی ئێمەیان کردە ئامانج. لە بەرانبەردا هێزەکانمان وەڵامیان دانەوە و زۆر تێرۆریست کوژران و دەستیش بەسەر کەلوپەلە سەربازییەکانیاندا گیرا.
هێزەکانمان پاش ئەوەی زیاتر لە نیوەی شارۆچکەی سووسەیان کۆنتڕۆڵ کرد، بەردەوامن لە پێشڕەوی بەره و گەڕەکەکان. شەڕڤانانی ئێمە لە 3 قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر بنکەکانی تێرۆریستان، لە لایەکەوە 1کم پێشڕەوییان کرد و 14 خاڵی نوێیان دامەزراند، هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش چەندین بنکەی چەتەکانیان کردە ئامانج. دەربارەی زیانی چەتەکان زانیاری ڕوون نەبوویەوە.
تێرۆریستان جارێکی دیکە بینایەکیان تۆپباران کرد کە هێزەکانمان ڕزگاریان کردبوو. لە کۆتاییدا بیناکە هەڵوەشا و چەندین شەڕڤانی ئێمە بریندار بوون. بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
لە قۆڵی دووەمی هەمان بەرەدا، هێزەکانمان 2کم پێشڕەوییان کرد و 19 خاڵی نوێیان دامەزراند. هەروەها ئۆتۆمبێلێکیان دەستبەسەر کرد کە دۆشکەیەکی 12.5ملم-ی لەسەر بوو و چەندین تێرۆریستیان کوشتن. لە قۆڵی سێیەمەوە هێزەکانمان 3،5 کم پێشڕەوییان کرد و 6 خاڵیان دامەزراند.
لە شەودا، لەنێوان هێزەکانمان و تێرۆریستاندا شەڕ ڕوویدا. تێرۆریستان بە هەڕەمەکی هاوەن و ئۆبوسیان هاویشتن. شەڕڤانانمان لەم قۆڵەوە کیلۆمەترێک پێشڕەوییان کرد و 17 خاڵی نوێیان دامەزراند.
شەڕ لە شارۆچکەی سووسە لە ڕۆژی دووەمدا بە سەختترین شێوە تا ئێستا بەردەوامە. لەم شەڕەدا هێزەکانمان پێشڕەوییان کرد و گورزی تووندیان لە تێرۆریستان دا. له و چوارچێوەیەدا گوندی هاویی سەر بە سووسە ڕزگار کرا. هەروەها هێزەکانمان زۆرینەی گەڕەکەکانی شارۆچکەکەیان کۆنتڕۆڵ کردن.
بەرەی هەجین
لەم بەرەیەدا لەنێوان هێزەکانمان و تێرۆریستانی داعشدا شەڕ ڕوویدا. تێرۆریستان لە دوورەوە چەکی قورس، هاوەن و ئۆبوسیان بەکارهێنا. هێرشەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبوو و هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت. شەڕڤانان پاش ئەوەی شوێنی هێرشەکانیان دەستنیشان کرد و جموجۆڵەکانی کۆنتڕۆڵ کرد، وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکەیان دایەوە. دەربارەی زیانەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستی، هیچ زانیارییەک بەدەست نەخرا. لە هەردوو لای ئەم بەرەیە تێرۆریستان جار جار تۆپی هاوەن دەهاوێژن.
ئامار
- 29 تێرۆریست کوژران.
- 7 بینای تێرۆریستان ڕووخێنران.
- 2 بی کەی سی، 1 کڵاشینکۆف، 1 ئاڕ پی جی، 1 تەلەفۆنی هیترا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری دۆشکەی 12ملم دەستیان بەسەردا گیرا.
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە 10 شوێنیان دا، هەروەها بە مووشەکی هایمەرز 6 شوێنی دیکەیان کردە ئامانج.[1]
#23-10-2018#