ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند، لە پارێزگەی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لایەنی کەم 13 سەربازی تورکیا کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لە چەلێ و گەڤەر 13 سەرباز کوژران
(هێزەکانمان ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەم\5ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 11:30 لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی شەهید جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە 2 قۆڵەوە گورزی تووند لە ڕەبایە، پەناگە و ئامرازەکانی کاری دوژمن لەسەر گردەکە، درا. لە ئەنجامدا بلدۆزەرێک تێکشکێنرا و ڕەبایەک و 2 پەناگە بەتەواوی ڕووخێنران. لە چالاکییەکەدا 7 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە، بە ئۆبوس و هاوەن ناوچەکەیان بۆمباران کرد.
ڕۆژی 26ی تشرینی یەکەم\4ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 9:30، هێزەکانمان لە سەربازانی داگیرکەریان دا لەسەر گردی عەلی شێر لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ. لە چالاکییەکەدا کە لە 2 قۆڵەوە لە ڕەبایە و پەناگەکانی دوژمن درا، پەناگەیەک و 2 ڕەبایە ڕووخێنران. 6 سەرباز کوژران.
ئۆپەراسیۆن لە پیران بێ ئەنجام بوو
24ی تشرینی یەکەم\2ی گەڵاڕێزان، سوپای تورکیای داگیرکەر لە دەوروبەری گوندەکانی پرەژمان و هەفتانین-ی سەر بە ناوچەی پیران لە پارێزگەی #ئامەد#، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. یەکینەکانی دوژمن هەڵیانکوتایە سەر زۆر ماڵ لە دەڤەرەکانی ئۆپەراسیۆن و زەخت و زۆردارییان لە گەل کرد. هێزەکانی داگیرکەر ئێوارەی 25ی تشرینی یەکەم\3ی گەڵاڕێزان بەبێ ئەنجامی لە ناوچەکە کشانەوە.
بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکان
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەم\5ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 10-11 بۆمبارانی گردی شێخ ناسر-ی هەرێمی #قەندیل#یان کرد لە سنووری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هەمان ڕۆژ لەنێوان کاتژمێر 17:30-19:30 فڕۆکەجەنگییەکان بۆمبارانی مەیدانی شەهید ڕۆستەم-ی هەرێمی زاپ-یان کرد. هیچ زیانێک بەهۆی بۆردومانەکان بە گەریلاکانمان نەگەیشت.)[1]
#28-10-2018#