لەسوری دۆڕاندووە لە لاباتی تێ هەڵدينێتەوه
ڕەوسەی گەنم ئه و گەنمە جوان و سورەيە کەدوای شەن و کەوکردنی خەرمان دێتە حساڵات لەناوچەی پشدەرپێی دەوترێت(سور) لابا-ش مەبەستی گوزرە ئه و گەنمەی سيغ و بەرگی کاو کۆتی لەگەڵە و ئەگەر جارێکيتر بکوترێتەوە و کاوکۆتەکەی لاببرێت ئەوا هەندێک گەنمی کەم بەدەست دێت بەڵام گەنمێکی کەمە و جێگەی هيچ ناگرێتەوە، ئەمەش بووە بە ئيديۆم و لەکوردەواريدا بەکەسێک دەوترێت کە دەرفەت و کات و ساتی زۆری لەدەست چووە يان داهاتێکی زۆری فەوتاندووە و دەستی پێوە نەگرتووە ئێستا دەيەوێت بەشتی کەم تێ بينێتەوە بۆيە به و جۆرەکەسانە دەوترێت(لەسوری دۆڕاندووە لە لاباتی تێ هەڵدينێتەوه).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 43,687 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!