$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی ئاکام قادری، کوڕی ڕۆستەم و تەمەن 31 ساڵە، بۆ لێپێچینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی #بۆکان#ەوە گواسترایەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی #ورمێ#.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182387/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێوڕەسمی کرانەوەی نووسینگەی وەشانگەی باشوور، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە نووسەران، شاعێران و هۆگرانی زمانی کوردی لە شاری #ئیلام# بەڕێوە چوو.[4]
- #مەسعود شەمس نژاد# پارێزەرێکی پلە یەکی دادگا بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.[6]
- دوو چالاکیی ژینگەپارێز بە ناوەکانی ئارمان وەفایی و شاهۆ فەرەجی خەڵکی شاری #سنە# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.[4]
- چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی ئیرەج ڕەحیم زادە خەڵکی شاری #مەریوان#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[4]
- چالاکێکی کورد، بە ناوی ئەفشین شەیخولئیسلامی وەتەنی، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[4]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی زەکریا نەقشبەندی لە شاری سنە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، یاداشتێکیان ئاراستەی نووسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە #سلێمانی# کرد و، داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان-یان کرد.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182387/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان یاداشتێک درایە پەرلەمانتاران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان یاداشتێک درایە پەرلەمانتاران=KTML_ImageCaption_End=
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆڕی پارێزەرانی خۆبەخش بە مەبەستی زانینی چارەنووسی شێروان شێروانی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنییی و ڕۆژنامەنووس سەردانی زیندانی زرکا-یان کرد. ڕێبین شەمامکی یەکێک لەو پارێزەرانە بە ڕۆژنیوزی وت: لە زیندانی زەرکا، #ڕێکان ڕەشید# و #تاکور زەردەشتی#-مان بینی، بەڵام #شێروان شێروانی# لەوێ نەبوو. سەبارەت بە شوێنی شێروان شێروانی، کە لە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە لە زیندانی زەرکا بردرا، ئەو پارێزەرە، وتی: ئێمە لێکۆڵینەوەمان کرد و دادوەری ئاسایش پێی ڕاگەیاندین، کە شێروانی گواستراوەتەوە بۆ ئاسایشی گشتیی #دهۆک# و دۆسیەیکی دیکەی بۆ کراوەتەوە.[5]
- سەرۆکی کاتی #پەرلەمانی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان پارتی و یەکێتی نەکرێت، ئەوا کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان دواناخرێت و هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت و تەنیا سەرۆکی پەرلەمانی هەڵنابژێردرێت.[2]
- فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی فراکسیۆنەکەیانی لەبارەی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکەین و بەربژێرمان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەبێت.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی قورس و مامناوەندی هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی باب لە گوندی ویران لە ڕۆژهەڵاتی باب.[1]
- لە ناوچەی شەرا-ی #عەفرین# لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو بنکەی چەتەکانی سوڵتان مووراد کرایە ئامانج. لەلایەکی ترەوە لە ناوچەی جندرێس عەفرین مینێک بە چەتەکانی سەربەدەولەتی تورکیادا تەقییەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری ستراسبۆگی وڵاتی فەڕەنسا، ڕێکخستنەکانی ئەورووپای #تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان#، لە بەردەم باڵەخانەکانی کۆنسە و پارلەمانی ئەورووپا و کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەی ئەورووپا (سی پی تی-CPT، دژی دەستگیری و ڕەشبگیریەکانی هەرێمی بادینان و داگیرکاری ڕژێمی تورکیا و تاوانەکانی ئەو ڕژێمە لە باشور کوردستان چالاکیان ئەنجامدا.[1]