ئەسپی چاک شولێکی بەسە
ئەسپی چاک و ڕەسەن ئەوەیە کە سوار بناسێت و قاچەکانی باریکن و تیژڕە و وبەغارە، شۆڕەسواری هەبێت وەک بروسک و تارمایی دەڕوات و وەکوو موس ڕێ دەبڕێت، شول واتە شولە دار بی یە و شێوەی قامچییە کە سوار ئەسپ لە تەشکەری ئەسپەکەی دەدات بە دەنگ و هاوار لێکردن، ئینجا ئەو ئەسپەی ڕەسەن بێت کەجارێک دەنگی غاردان و بەزینت لێکرد پێویستی بەدووبارەکردنەوە نابێت تاوەکوو شۆڕەسوار داوای لێ دەکات کە بەزین و غارغارێنەکەی کەم بکاتەوە و ڕایبگرێت، ئینجا دەوترێتیش (ئینسان حەرفێکی بەسە) واتە ئەو کەسەی کاری خۆی بزانێت یەک ئیما و هێما و پیتی بەسە بۆ ئەوەی کارەکەی ڕاپەڕێنێت و پێویست بە پێ وتن و نەقیزە لێدان ناکات. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,575 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!