$باشووری کوردستان$
- 17 منداڵی دیکە کە لە لایەن #شەڕڤان#انی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) لە گوندی باغۆزی دێرەزۆر لە دەستی چەتەکانی #داعش# ڕزگار کرابوون، لە #شەنگال# ڕادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە.[2]
- به بۆنەی یادی 28 ساڵەی ڕاپەڕینی شاری هەولێر، 11 مین فیستیڤاڵی ئازادیی و نەورۆز لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[3]
- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە کردنەوەی بەشی کۆتایی شەقامی 120 مەتری #هەولێر# دوادەکەوێت، دەشڵێت: تائێستا هیچ بودجەیەک بۆ دروستکردنی شەقامی 100 مەتری #سلێمانی# دابین نەکراوە.[1]
- لە شاری کەرکووک کرێکاران و بێکاران و ئەو دەرچوانەی زانکۆ کە دانەمەزراون خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ڕەخساندنی هەلی کار و وەگەڕخستنەوەی کەرتی پیشەسازییان لە کەرکووک دەکرد.[3]
- لیوا ڕوکن سەعد حەربیە، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی #کەرکووک# لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پلانی پاراستنی ڕۆژانی نەورۆز بەبەشداری سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی کەرکووک بەڕێوەدەچێت، تێیدا #حەشدی شەعبی# و حەشدی عەشایەری و پۆلیسی ئیتیحادی بەشداردەبن و هێزی ئاسمانی عێراقیش بەشێک دەبن لەئۆپراسیۆنەکە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- 27 ڕێکخستن و لایەنی سیاسیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی پێکهێنانی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (#کەنەکە#) کۆبوونەوە.[2]
- دوای 24 کاتژمێر تێپەڕبوون بەسەر دەستپێکردنی دواهەمین قۆناغی هەڵمەتی لەناوبردنی چەتەکانی داعش لە گوندی باغۆز، دەیان چەتە لەگەڵ خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی قەسەدە کرد.[2]