#کەرکووک# و یەکێتی دوو پایەی یەک ستراتیژن
گرنگیدان بە کێشەکانی خەڵکی کەرکووک و هەوڵدان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکەمان، کە دەبێتە هۆکاری چارەسەری زۆربەی کێشەکان. لە ئەژێندای وەفدی دان وساندکاری (ی.ن.ک) بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بۆ ئێمەی کەرکووکی هەڵوێستێکی چاوەڕوانکراو بوو.
بۆیە بەناوی مەڵبەندی کەرکووک و تەواوی دۆستان و خەمخۆرانی شارەکەمانەوە، سوپاس و دەستخۆشیمان ئاراستەی
هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی
هەڤاڵ دکتۆر بەرهەم صاڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی
تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەڤاڵان باڤڵ تاڵەبانی و لاهورتاڵەبانی و وەفدی گفتوگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەیەن.
وەک هەمیشه و لە سەر ڕێبازەکەی مامی گەورەمان، داکۆکی کاری سەرسەختی مافی کەرکووکییەکان، بوون و کەرکووکیان لە چارەنو وس و کێشەکانی هەرێم جیانەکردەوە.
ئەم هەڵوێستە و سوور بوونی یەکێتی لە سەر چارەسەری کۆی کێشەکانی هەرێم، بە کێشەکانی کەرکووک و ناوچەدابڕاوەکان و هاوهەڵوێستی کورد لە بەغدا، ئاماژەی ڕونن بۆ دونیابینی فراوانی نیشتمانی (ی.ن.ک) کە پەروەردەی تێگەیشتن و هەڵوێستی بەرزی سەرۆک مام جلال بووە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، به و پەڕی هەست بە لێپرسراوێتییەوە کار بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم دەکات و بڕوای پتەوەی بە گفتوگۆ و کاری هاوبەشی تەواوی هێزەسیاسییەکان هەیە. بەڵام کێشەکانی خەڵک و شاری کەرکووکیش وەک بەشێک لە کێشەی تەواوی خەڵکی کوردستان سەیردەکات، ئەم ڕاستییە لە هەڵوێست و کارەکانی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بەتەواوی چەسپا و جێگیربوون. هاوڵاتیانی شاری کەرکووک خوازیاربوون خەم و کێشەکانیان لە بەرنامەی سیاسی حزبەکاندا ڕەنگ بداتەوە و هاوشانی هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم، کێشەی ئیدارەو خەڵکی کەرکووکیش ببنە سەرمێزی گفتوگۆ و کێشە و خەمی خەڵکی کەرکووک کۆیان بکاتەوە. بەڵام زۆر بەداخەوە ئەمە ڕووینەدا و کێشەو خەمەکانی کەرکووک تەنها لە بەرنامەی یەکێتیدا ڕەنگی دایەوە.
بۆیە بەناوی مەڵبەندی کەرکووک و خەڵکی خۆڕاگری شارەکەمانەوە سوپاسی ئەم هەستی لێپرسراوێتیە دەکەین، وەک هەمیشە پەیمانی پابەندبوونمان بەڕێبازەکەی سەرۆک مام جلال دوپات دەکەینەوە.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووک
#18-02-2019#