هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# (HRE) دەربارەی چالاکییەکانیان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی چالاکییەکانی #شەڕڤان#اندا گورزی کاریگەر لە سەربازانی تورکیا و چەتەکانیان دراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە:
(ڕۆژی 24ی شوبات\5ی ڕەشەمە شەڕڤانانی ئێمە لەسەر ڕێگەی گوندی قەرەتەپە-ی سەر بە شاری عەفرین ئۆتۆبوسێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆبوسەکە سووتێنرا. بەڵام دەربارەی هەژماری کوژراو و برینداری چەتەکان زانیارییەکی ڕوون بەدەستنەخرا.
ڕۆژی 25ی شوبات\6ی ڕەشەمە شەڕڤانانمان لەسەر ڕێگەی گوندی نەبی هۆریی سەر بە ناوچەی شەرا دژی خاڵی پشکنینی چەتەکانی گرووپی قواتی نوخبە چالاکییەکیان کرد. لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا شەڕ هاتە ئاراوە. لە ئەنجامدا 4 چەتە کوژران.
لە ڕاگەیەنراوی 24ی شوبات\5ی ڕەشەمە ڕامانگەیاندبوو کە، لە ڕۆژی 23ی شوبات\4ی ڕەشەمە شەڕڤانانی ئێمە لەسەر ڕێگەی نێوان گوندەکانی باسووفان و برج حەیدەر-ی سەر بە ناوچەی شێراوا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی فرقەی هەمزە-یان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا 3 چەتە بەسەختی بریندار بوون. ڕوون بوویەوە کە ئه و 3 چەتەیە مردوون.)[1]
#28-02-2019#