سەگی پير فێڵی تازە فێر نابێت
سەيرە ووتراوە(قەلە ڕەشی پير لە بەلاش ناقيڕێنێت) کەچی لێرەدا وتراوە(سەگی پير فێڵی تازە فێر نابێت) هەڵبەتە(پيرە سە)و(گەمبۆس) وەک جنێودانيش کورد بەکاری دەهێنێت، قەلەکە تا دەمرێت دەتوانێ بفڕێت و دەنگ وباس و بارودۆخی دەوروبەری خۆی دەزانێت، بەڵام سەگ کە پير بوو جموجۆڵ و چاڵاکی کەم دەبێتەوە و کورد وتويەتی(سەگ کە پير بوو دەبێتە قەشمەرجاڕی گوجيلان) و بەهيچ شێوەيەک فێڵ و تەڵەکەی تازەی بۆ ناکرێت چونکە توانای ڕاپەڕاندنی نی يە و هەر بەتەمبەڵ و تەوەزەڵی دەمێنێتەوە، ئينجا ئەم ئيديۆمە بەکاردێت بۆکەسێک کە لەسەردەمی لاوی و گەنجی چ کارێکی ئەوتۆی ئەنجام نەدابێت و بەپيری بيەوێت کارێک بکات پێی دەوترێت(سەگی پير فێڵی تازە فێر نابێت).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,628 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!