کراسی کەتان لەبەريا شۆڕەی دێت، زگی لەبرسان قۆڕەی دێت
وتراويشە(کەمەرە و دوگمە هاڕەی دێت، زگ لەبرسان قۆڕەی دێت)يان(دەسماڵ سپی سابون بەقەرز) يان(نانی بێ خوێ دەخوات تڕی سوێر دەکات)يان(سەرقۆزی بن ئاڵۆز) هەندێ کەس لە ناو کۆمەڵدا توشی خوويەک هاتووە بە نەبونی و هەژاری باکی هەيە و خۆی وا دەرناخات هەژار و دەست کورت و نەدارە بەقەرزيش بێت کراسی کەتان و کەمەرە و دوگمە و دەسماڵی سپی و سەرقۆزی دەکڕێت و دەيپۆشێت گوێ بە قۆڕەی سک وسابونی قەرز و بن ئاڵۆزی نادات، ئەم ئيديۆمە بەکەسی نەبوون دەوترێت کە خۆی بە هەبوون دادەنێت.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,879 مرة