بەئاگری گەش نەبمەوە بۆ بەدووکەڵی ڕەش ببمەوە
ئاگر بۆ زۆر پێداويستی مرۆڤ لەکۆنەوە بەکاريهێناوە بۆ خۆگەرم کردنەوە يەکێکە لە هەر بەکارهێنانە باوەکانی مرۆڤايەتی، ئينجا ئاگر ئەگەر گەش و لە کڵپە و بڵێسه دابێت سودەکەی زۆرترە، نەوەک لە کاتی خامۆشی و کزی و خۆڵەمێشی چونکە لەباری دووەمدا بەس چڕەدووکەڵ چاوت کوێر دەکات و فرمێسکی نەڕژاوت دەهێنێتە جۆش و خرۆش، ئينجا ئاگری گەش و خامۆش لە ئيديۆمی کوردەواريدا بەکارهاتووە و وتراوە(بەئاگری گەش نەبمەوە بۆ بە دووکەڵی ڕەش ببمەوە) واتە ئەگەر شتێک لايەنە چاکی و باشيەکەی بۆ من نەبێت بۆ پاشەڕۆ و بەرماوەکەی زيان بەمن بگەيەنێت هەر نزيک له و ئيديۆمەش بە تەوس-ەوە وتراوە(لەقازانجێ تەريکم لە زەرەرێ شەريکم) واتە بەرهەم و بەروبوم بۆمن نەبێت بۆ لە زەرەر و زيانەکەيدا بەشدار بم وەک چۆن لێرەدا وتراوە لە گەشی ئاگر بەشدار نەبم لە خامۆشی و چڕە دووکەڵێ بۆ بەشداربم
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,253 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!