چرای حەوت ماڵان دەکوژێنێتەوە
هەموو ماڵێکی کوردەواری شەوان چرا ڕەشکەی هەبووە، ئەم چرايە لەدوای نوێژی ئێوارەوە هەڵدەگيرسا و دوای نوێژی شێوان و خەوتنان دەکوژێنرايەوە، شەوانی زستانيش لادێ نشينەکانی کوردستان بێ ئيش و کارن ئەوەی لەماوەی بەهار و هاوين و پايز کۆيان کردۆتەوە تا مانگی(ڕەشەمانگ-ڕەشەمێ) بەکاری دەهێنن و دەيخۆن و چ کاروکاسبيەکی ناکەن، بەڵام ئەوەی ئاژەڵدارە ئەوجا ژيانی قورستر دەبێت و کاری يەکبينە و بەردەوامە بۆ بەخێوکردن و پەروەردەکردنی مەڕوماڵاتەکانی، بەڵام له و سەروبەندە هەندێ کەسی ئاوايی هەيە هێندە بەشەوق و زەوق و خوڵقە دەتوانێ تا درەنگانی شەوی درێژی زستان بەئاگا بێت و خه و نەچێتە چاويەوە و لەگەڵ ئەمەش(حەوت) ماڵی ئاوايی دەکات و هەر (حەوت) يان وەنەوس دەدەن و خه و دەيانباتەوە، هەر ماڵێکيش بخەون چراکانيان(کز) يان دەکوژێنەوە، ئينجا ئه و کەسەی ئه و حاڵەتەی لێ بەديبکرێت بە خوازە و ئيديۆم و توانجی ماناداراوە پێی دەوترێت(حەوت-ماران- ماڵان دەنوێنی-دەخەوێنی)يان(چرای حەوت ماڵان دەکوژێنێتەوە)
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,542 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!