ئەچمە شارێ کەس نەم ناسێ، خۆشم هەڵئەکێشم پڕ بەکراسێ
لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
یەکێک لە نەریتە ناشرینەکانی کۆمەڵگە، خۆهەڵکیشان و باسکردنی خودە، کەسە ناوەرۆک پوچ و خۆ بەزل زانەکان، بەردەوام خەریکی وەسفی خۆیانن، ناتوانن لە جێگەیەک خۆیان هەڵکێشن کە تێیدا ناسراو بن چونکە باوەڕیان پێناکرێ، بۆیە لەناو کەسانی نەناسیاودا خۆیان هەڵدەکیشن. [2]