بەهەزار زاوا، ماڵم نابێ ئاوا
نەوەی زاوا بۆ خۆيەتی چونکە وتراوە(کيژ بەراوە) و ئەوەی لێی بچێنێت ئه و دەبێتە خاوەنی وەچە و نەوەکەی، بۆيە ئەگەر پياوێک لە کوردەواريدا هەزار کيژی بەمێردی هەبێت و يەک تاقە کوڕی نەبێت ئەوا ئاگردانی بەره و کزبوون و کوژانەوە دەچێت و ماڵی لەمناڵ و نەوەی خۆی ئاوەدان نابێت، هەربۆيە ئه و حاڵەتە لەناو کورداندا بەتايبەت لە خێڵەکيدا زۆر ووتراوتەوە(بەهەزار زاوا، ماڵم نابێ ئاوا) واتە ئەوەی لەپشتی خۆم نەبێت، ئەوەی لەسکە هی خۆم نابێت تا ماڵی پێ ئاوەدان و گەش بێت و شانازی بەوەچەکانيەوە بکەم.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,197 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!