ناوی کتێب : ڕۆڵی ئازادی ڕادەربڕین لە یەکبوونی هزری نێوان موسوڵماناندا
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. عەبدولحەمید نەججار / عەفان شێخ سدیق سەرگەتی
زنجیرە :9
ژمارەی لاپەرە : 114
ساڵی چاپ : 2010
ئەم کتێبە دەیەوێت ئەوە بچەسپێنێت کە ئازادیی ڕادەربڕین بنەمایەکی قورئانییە و هیچکات هۆکاری پەرتەوازەیی موسڵمانان نییە، وەک ئەوەی خەڵکانێک لێی دەترسن و لەبەر ئەوەش مراندوویانە، یا خەریکە دەیمرێنن، ئەمەش دیکتاتۆر و ستەمکارە فکری و سیاسییەکان کەڵکیان لێ وەرگرتووە. بەپێچەوانەوە، ئازادیی ڕادەربڕین هۆکاری یەکبوونە، نەک هەر ئەوەندە؛ بەهێزترین هۆکاری یەکبوونی موسڵمانانە لە ڕوانگەی ڕواڵەتێک لە ڕواڵەتەکانی یەکبوونی ئیسلامی کە یەکبوونی هزرییە، نووسەر هەوڵی داوەبابەتەکەی لە سێ بەشدا تاووتوێ بکات: لە بەشی یەکەمدا، تیشکی خستۆتەسەر یەکبوونی هزریی نێوان موسوڵمانان و هۆکارەکانی یەکبوونی هزری و ڕایەڵەکانی. لە بەشی دووەمدا، نووسەر باسی ئازادیی ڕادەربڕین دەکات و بنەما شەرعییەکانی دەخاتە ڕوو و باسی شمولیەتی تێڕوانین دەکات و واقعی بوون و بابەتی بوون تیایدا دەخاتەڕوو. لە بەشی سێیەمدا، نووسەر تیشک دەخاتەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و یەکبوونی هزری لە واقعی ئەمڕۆی موسوڵماناندا. [1]
قراءة / تنزيل الكتاب: ڕۆڵی ئازادی ڕادەربڕین لە یەکبوونی هزری نێوان موسوڵماناندا
عدد التحميل:
262 مرة
نطلب من اعزاء الکتاب، المترجمون ودور النشر باعلامنا في حالة عدم موافقتهم بوجود وتحميل ملفات کتبهم علی کورديپيديا سرڤر.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,026 مرة