#حەمە مەنتک#
لەم سەردەمەدا گێڕانەوەناسی بوارەکانی هێندە فراوان بووە، توێژەر دەتوانێت لە زۆر لاوە کاری تێدا بکات. ئاشکرایە گێڕانەوەش لەوەتەی مرۆڤ هەیە، بوونی هەیە، بەڵام بە شێوازی جیاجیا. لە ئێستاشدا نوێترین شێوازی گێڕانەوە ڕۆمان و چیرۆکە. ناونیشانی ئەم تێزە (سیمیۆلۆژیای گێڕانەوە - هەقایەتی ئەفسانەی فۆلکلۆری کوردی بە نمونە)هەوڵێکە بۆ توێژینەوە لە جۆرێکی گێڕانەوە، کە هەقایەتی ئەفسانەی فۆلکلۆریە، بە میتۆدی سیمۆلۆژیا. ئەمەیش هەوڵێکی ڕەخنەییە لە بواری گێڕانەوەی هیقایەتدا، بە تایبەت بە ئاراستەی یەکێک لە ئاراستەکانی سیمیۆلۆژیا، کە سیمیۆلۆژیای گێڕانەوەیە. لە کاتی توێژینەوە لە هەقایەتی ئەفسانەی فۆلکلۆری کوردیدا، هەوڵی دەرخستنی توخم و ڕەگەزەکانی چیرۆک و ڕۆمانی نوێ لە دەقی هەقایەتدا دراوە، لەم کتێبەدا. بۆ ئەمەش لە زۆر جێدا پەنا بۆ بەراوردکردنی دەقی هەقایەت و ڕۆمان براوە.
ملاحظة: لايوجد لدينا ملف PDF لهذا الکتاب، نرجوا ان تساعد کورديپيديا لتحصيله!. أرسال کتاب دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,697 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!