ماوەی سێ ڕۆژ کۆنگرەی هاوبەندی بوونیادنانی تواناکانی حکومەتە خۆجیێیەکان لە باشووری ئەفریقا بەڕێوەچوو، کە چەندین وڵات تێیدا بەشداربوون، =KTML_Bold=پارێزگای #دهۆک#یش لەنێو 35 شاری بەربژێکراودابوو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی جیهانیی شاری ئاشتی.=KTML_End=
فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، ڕاگەیاند: بەپێی ئەو پێوەرانەی بۆ خەڵاتەکە دیاریکرابوون، شاری دهۆک لەماوەی ڕابردوودا شاری پێکەوەژیان بووە. توانیویەتی بە سەتان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە و نەتەوەکان لە سنووری پارێزگاکەدا جێبکاتەوە و بیانپارێزرێت و خزمەتیان بکات.
لەپێشبڕکێی بەربژێردا بۆ نازناوی ''خەڵاتی جیهانیی شاری ئاشتی'' لە باشووری ئەفریقیا، شاری عەرسالی لوبنانی خەڵاتەکەی بردەوە و دهۆکیش بڕوانامەی ڕێزگرتنی پێبەخشرا.
ئیدریس نەبی بەڕێوەبەری بۆردی جێبەجێکاری مرۆڤایەتی و ئەندامی شاندی پارێزگای دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: هەرچەندە دهۆک و چوار شاری دیکە کەوتنە قۆناغی دوایی، کە کێبڕکێی کۆتایی لەنێوان شەش شار بەڕێوەچوو، بەڵام شاری عەرسالی لوبنانی توانی پلەی یەکەمی شاری ئاشتی جیهانی بەدەستبهێنێت و دهۆک و سێ شارەکەی دیکە بڕوانامەی ڕێزگرتنیان بەدەستهێناوە.
پێشبڕکێی خەڵاتی جیهانیی شاری ئاشتی، لەلایەن ڕێکخراوی شارەوانییە حکومییەکانی هۆڵەنداوە بۆ زیاتر لە 35 شاری بەربژێری جیهان ڕێکخراوە، پرۆسەکەش لە باشووری ئەفریقیا بەڕێوەچوو.[1]