سێشەمە 10-12- 2019 کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم، لە میانەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمان-دا، وتی:لە هەرێمی کوردستان 3هەزار و580 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێت، بەڵام خواستی هاووڵاتیان و بەفیڕۆدانی کارەبا وایانکردووە نزیکە 6هەزار مێگاوات کارەبامان پێویست بێت، سەرەڕای ئەوەیش ئەگەر کێشەی سووتەمەنی نەبێت، دەتوانرێت بڕی کارەبای زیاتر بەرهەم بێنین، چونکە چەند وێستگەیەکمان هەیە بەکارنەهێنراون بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە، کە کۆی گشتی 12 وەحدە مێگاوات بەکارنەهێنراوە، ئەویش دەتوانێت 3 هەزار و300 مێگاوات کارەبا بدەن ئەگەر بەگەڕبخرێن.
وەزیری کارەبا دەڵێت:هاووڵاتی و حکومەت ترلیۆنێک 107 ملیار دینار قەرزارن. لەحاڵەتی ئاساییدا چوار تا پێنج هەزار مێگاوات خواست لەسەر کارەبا هەیە، بەڵام زستانان ئەو خواستە بۆ نزیکەی شەش هەزار بەرزدەبێتەوە، کێشەی کارەبایش بە بودجە و سووتەمەنی چارەسەر دەبێت بۆیە دەبێت ئەوانە دابینبکرێن.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,915 مرة