ئەندامان و دۆستان ولایەنگەرانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
ڕۆژی 21-12-2019 دوای چاوەڕوانیەک نۆ ساڵ و شەش مانگ وبیست ڕۆژی خایاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری #سلێمانی# بەست.
سەرباری ئەوەی کە نۆ ساڵی ڕابردوو نۆ ساڵی پڕ لە قەیرانی سیاسی و دارایی و نەهامەتی کێشمەکێشی ناوخۆیی وشەڕی سەپێنراوی #داعش# بوو، لە سەرووی هەموشیانەوە نەخۆشکەوتنی ڕابەری مەزنی گەلەکەمان سەرۆک #مام جەلال# و دواتر کۆستی گەورەی ماڵئاوایی یەکجارەکی، ئاستەنگی گەورەی بەردەم نەبەستنی چوارەمین کۆنگرە بوو.
بەڵام، خۆشبەختانە دواجار سەرە ڕای هەموو کەندو کۆسپەکان بە پێداگریەکی سەرسەختانەی هەموو ئەوانەی لایەنگرو پەرۆشی بەستن و سەرخستنی کۆنگرە بوون بۆ داڕشتنەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی و گەڕاندنەوەی پارسەنگی هێز لە کوردستان و ناوچەکە، کۆنگرەی نوێبونەوەمان بەست.
لەم کۆنگرەیەدا، ئەندامانی کۆنگرە ئەوەیان سەلماند کە درێژە پێدەری ڕێبازی مامن و بەکۆنگرەیەکی نوێگەرو یەکگرتوو ڕۆحی مامیان شاد کردو لە ئاست بەرپرسیاریەتی مێژوویی قۆناغەکەدا، هەستیارانە ڕێزیان لە خوێن و قوربانی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و پیِمەرگە سەرەتاییەکان و پارتیزان و پێشمەرگه و کەمئەندامانی سەنگەرو تێکۆشەرە دێرینەکان و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیەکەیان گرت و توانیان نوێنەری ڕاستەقینەی هەڤاڵەکانیان بن بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی قورسی کۆنگرە.
ئەوەی جێگای دڵخۆشی هەموو لایەکە، لەم کۆنگرەیەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە خوێنی نوێ ڕژانە ناو ڕووبارە گەورەکەی یەکێتی و شانبەشانی هەڤاڵە بە ئەزموونەکانی ڕابردوویان، بەردی بناغەی یەکێتیەکی نوێیان بەره و ئایندەیەکی گەشتر داڕشت، کە لە لایەکەوە هاتنە پێشەوەی دەیان تێکۆشەری نوێ گوڕوتینێکی زیاتر دەبەخشێتە کاری ڕێکخراوەیی و لەلایەکی تریشەوە بونی هەڤاڵە دێرینەکان ئەزمونەکە دەوڵەمەند تر دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەیان تێکۆشەری ترو کاندیدی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی، کە دەرفەتی سەرکەوتنیان بۆ نەرەخسا، هیچ له و ڕاستیە کەم ناکاتەوە کە زۆرینەیان کەسانی شایسته و لێوەشاوەی بوارەکەی خۆیانن و تێکۆشەری بەرچاوو دیاری یەکێتین.
لە جێگای خۆیدایە کە بڵێین سەرکەوتنی کۆنگرەکە، جگە لە هیمەتی ئەندامان و تێکۆشەرانی یەکێتی لە جێگرانی سکرتێری گشتی و ئەندامانی پێشووی مەکتەب سیاسی و کۆمیتەی سەردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندیی و تەواوی مەکتەب و مەڵبەندو دام و دەزگاکان جێ پەنجەی دادگای تێهەڵچونەوه و ژوری بازرگانی سلێمانی و مەڵبەندی دیراساتی گشتی و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆو فەرمانگەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوه و فەرمانگەکانی تری پارێزگای سلێمانی پێوە دیارە. بۆیە جێگای خۆیەتی لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمانیان ئاراستە بکەین و هەروەها ڕۆڵ و کاریگەری ڕوماڵی میدیایی کەناڵەکانی کوردسات و گەلی کوردستان و #کەرکووک# و پی یو کەی میدیا و کوردستانی نوێ و ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان و دەزگاکانی تری ڕاگەیاندنی یەکێتی بەرچاوه و پێشەنگی بوارەکە بوون و هەوڵەکانیان بەرز دەنرخێنین.
پێکەوە ئەمانە بونە هۆکاری سەر خستنی کۆنگرەیەکی شەفاف و سەرکەوتوو بە سەرپەرشتی دادوەرانی بەڕێزی دادگای تێهەڵچوونەوە کە تێیدا وەڵامی تەواوی تانه و سکاڵاکانیش دراونەتەوه و لەدەزگای هەڵبژاردنەکان ئامادەیە.
لێرەوە لە کاتێکدا سوپاسی ئه و هێزو لایەن و کەسایەتیانەدەکەین کە تا ئێستا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەیان لێکردووین، ئێمەش لە دەزگای هەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی له و هەڤاڵانە دەکەین کە متمانەی ئەندامانی کۆنگرەیان بۆ ئەنجومەنی گشتی یەکێتی بەدەستهێنا و ئومێد دەکەین پێکەوە لە ئاست متمانەی یەکێتیەکان و چاوەڕوانی دۆستەکانمان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بین بۆ نوێبوونەوه و نوێگەری لە حزبی شەهیداندا.
هەر بەم بۆنەیەوە بە دەرفەتی دەزانین پیرۆزبایی گەرمی خۆمان بۆ ساڵی نوێی 2020 ئاراستەی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیەکەمان و تەواوی لایەنە سیاسیەکان بکەین، هیوادارین ساڵی نوێبوونەوەی یەکێتی و ئاشتی و سەقامگیری و گوزەرانێکی باش بێت بۆ هاوڵاتیان.
سەربەرزو سەرفرازبن
دەزگای هەڵبژاردنەکان
#28-12-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!