$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕێ 5.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 9 کەس لە #وان# بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە گیانیان لە دەستداوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376663/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی وان گەیشتە 9 کەس=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی وان گەیشتە 9 کەس=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی 31 ساڵە بە ناوی سەیوان سەیفی خەڵکی گوندی یوژنانی ساولاوای هەورامانی سەر بە #سنە# لە شوێنێکی بەرزی شاخێکی هەورامان کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. بە هۆی ئەوەی ئەو شوێنەی کۆڵبەرەکە لێی کەوتە خوارەوە سەخت بوو، تیمەکانی ڕزگارکردن بە هەلیکۆپتەر خۆیان گەیاندە کۆڵبەرەکە و بۆ نەخۆشخانەی کۆساری سنە گواستیانەوە. سەیوان سەیفی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە هەمان نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[1]
- بومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 5.7 پلە بەگوێرەی پێوەری ڕێختەر، پارێزگای #ورمێ#ی هەژاند، ئەمەش دووەم بومەلەرزەیە کە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا له و ناوچەیە ڕووبدات.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەمرۆ لە ماڵی ڕۆشنبیری سەر بە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# عێراق لە شاری #کەرکووک#، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لەلایەن هەڤاڵ دارا شارەزا لە زمانی کوردی سیمینارێک پێشکەش کرا.[1]
- #دەزگای خێرخوازیی بارزانی# بە هاوکاریی ڕێکخراوی موسڵ بۆ گەشەپێدان و لە پرۆژەی سەنەد هەستان بە ئەنجامدانی ماراسۆنێک لە کەمپی حەسەن شام لەژێر ناونیشانی ڕادەکەین لەپێناو ئاشتی.[3]
- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئه و کەسەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باس لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کرد و ڕێکلامی بۆ ماسکی تایبەت کرد، لەسەر سکاڵای وەزارەتەکە دەستگیرکرا.[4]
- بەهۆی نماییشکردنی شانۆییەک لە #کەلار#، ناڕەزایی ئیسلامییەکانی لێدەکەوێتەوە و هەڕەشە لە ئەندامانی گرووپی هونەریی ئەستێرەکان دەکرێت.[2]
- باوکی ئەو منداڵەی لە #هەولێر# دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر و دواتر سکاڵای ئەوەی کرد کە تاوانباران دوای دەستگیرکردنیان ئازاد کراون لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ چەند پارێزەرێکی خۆشبەخش ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێنج کەس لەسەر دۆسییەی کچەکەم دەستگیر کراون.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376663/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=باوکی ئەو کچەی دەستدرێژی کراوەتە سەر ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئاشکرا دەکات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=باوکی ئەو کچەی دەستدرێژی کراوەتە سەر ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئاشکرا دەکات=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەوی ڕابردوو گوندی مەبعوجەیان لە #گرێ سپی# بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا 2 هاووڵاتیی بریندار بوون.[1]
- بە پێی زانیاریەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کاتژمیر 18:40ەوە هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک گوندی گرێ سپی. گوندەکانی خربێت بەقە، بیرزینار، کۆر حەسەن، لەقلەقۆ، قزعەلی، ساوانۆ و مەووجا بە هاوەن و ئۆبوس تۆپباران دەکرێن. بە پێی زانیاریەکان خەڵکی مەدەنی کراوەتە ئامانج.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- 4هەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) لە هۆڵی وەزرشیی ئەنقەرە دەستیپێکرد. #میتحەت سانجار# لە شوێنی #سەزای تەمەلی# بووە هاوسەرۆک و #پەروین بوڵدان#یش هەڵبژێردرایەوە. دوای کۆنگرەی هەدەپە 11 کەس دەستگیرکران کە لە بەشی تەکنیکی دەنگدا کاریان دەکرد.[2]
- میوانانی نێونەتەوەیی کە لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداریان لە کۆنگرەی هەدەپەدا کردووە، بەرخۆدانی گەلی کوردیان بەرز لەقەڵەمدا و ڕایانگەیاند، ئەردۆغان تێکدەشکێت. بەشداربووان وتیان، پیویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە.[1]
- حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخستووە.[4]