ئەم فۆڕمە بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێنرا کە لە نەتەوەی کوردەوە بۆ عەرەب ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕی و بەهۆیەوە ژمارەی کورد بەشێوەیەکی فەڕمی لە شاری #کەرکووک# و دەوروبەری نزمبووەوە.
فۆڕمەکە ناوی نراوە ڕاستکردنەوەی نەتەوەیی! کە ڕەنگدانەوەی بیری شۆڤێنزمی عەرەبییە لە ئێڕاقدا بەرامبەر ناوچە سنوورییە دەوڵەمەندەکانی نێوان کورد و عەرەب لە چوارچێوەی ئێڕاقدا.
فۆڕمەکە تەنها یەک ئاڕاستەی گۆڕینی هەبووە لە کوردەوە یان تورکمانەوە بۆ عەرەب. واتە هیچ کەسێک بۆی نەبووە لە عەرەبەوە ببێتە کورد یان هەر نەتەوەیەکی تر.