$باکووری کوردستان$
- لە شاری چەولیک سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کێلی گۆڕی گەریلا شەهیدەکانیان شکاند و دواتر بە خانەوادەکانیان وت، کێلی گۆڕەکان پاکبکەنەوە.[1]
- لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکان لە دژی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# (Covîd-19) لە 31 شاری گەورەی باکووری کوردستان و تورکیا چوونەدەرەوەی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان قەدەغە کرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380832/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کێلی گۆڕی گەریلاکانیان شکاند=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کێلی گۆڕی گەریلاکانیان شکاند=KTML_ImageCaption_End=
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە ناوچەی ڕێیا ئارمووش لە #وان# هەڵیکوتایە سەر گەڕەکی خاچۆرت. پۆلیسەکان کە هەموو دەرگاکانیان شکاند و هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانە، 14 کەسیان دەستگیر کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی یەکی دادسەرای نیزامیی #ورمێ#، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی سەید سامان حوسێنی خەڵکی شاری #ڕەبەت#، بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرد. لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ورمێ، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە سیخوڕی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[2]
- تەرمی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی #شنۆ# بە ناوەکانی فاخر تازە وارد و ڕەشید پیرۆتی کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیەوە لە بەرزاییەکانی خواکورک لە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا بوو، پاش چەند ڕۆژ گەڕان و پشکنین تەرمەکانیان دۆزرایەوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- لقی #سلێمانی# #سەندیکای کرێکاران# داوا لە #وەزارەتی کار# دەکات قەرەبووی ئەو کرێکارانە بکاتەوە کە بەهۆی کەرەنتینەوە بێکار بوون و داواش دەکەن هێنانی کرێکاری بیانی لەلایەن خاوەنکار و کۆمپانیاکانەوە سنوردار بکرێت.[4]
- 28 ڕێکخراو چەند داواکارییەکیان لە سەر دۆخی کرێکاران ئاڕاستەی حکومەت کرد و داوای دابین کردن بیمە و قەرەبووکردنەوەی مووچەی فەوتاوی کرێکارانیان کرد.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380832/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، داوای دابین کردنی مافی کرێکاران دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، داوای دابین کردنی مافی کرێکاران دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #هەولێر# دەستنیشانکرا.[6]
- تەندروستی #کەرکووک# ئاشکرایکردوە، کە حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لەسنوری پارێزگاکەیان تۆمارکراوە.[4]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێمی کوردستان درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 10-05-2020 ڕاگەیاند.[6]
- ڕێکخراوێکی خێرخوازیی کوردانی ئێزدی لە ئەڵمانیا هاوکاریی دارایی بەسەر هەزار و 900 خێزانی هەژاری پارێزگای #دهۆک#دا دابەشکرد. بە گوێرەی ئاماری بەرێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی دهۆک، زیاتر لە 35 هەزار خێزان پێویستیان بە هاوکارییە و ناویان تۆمارکراوە.[8]
- ئەنجومەنی فشار لە شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی سەرتاسەریی لە هەرێمی کوردستان دژ بەو دۆخە ئابورییە سەختەی هاوڵاتیان تێیکەوتون و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەو ساتەی بۆیان دیاری دەکرێت بڕژێنە سەر شەقامەکان.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- ماکسیم ماکسیمۆف، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە سیستمی بەرگریی ئێس 400 بە عێراق بفرۆشێت و لەو چوارچێوەیەشدا چاوەڕێی بڕیاری بەغدان لەوبارەیەوە.[3]
- دوای ئەوەی زنجیرە درامای کۆمیدی بنج عام، کە لە کەناڵی UTVی عێراقی پەخشدەکرێت، لە ئەڵقەیەکدا باسی کەنیزەک و ڕفاندنی ئافرەتانی ئێزدی کردبوو، بەرنامەکە ڕووبەڕووی ڕەخنە بویەوە و چالاکوانانی ئێزدی ئه و بەرنامەیان بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزیی ئاینەکەیان و پەیڕەوانی ئێزدیی لە قەڵەمدا. #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق لە بەیاننامەکەیدا، داوایکردووە، لە کاری هونەریدا تا ئه و پەڕی ڕادە ڕەچاوی پێکهاتە و سرووشتی کۆمەڵگەی عێراقی بکرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەک سوکایەتی بە ئاین و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بکرێت.[5]
- شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی هەیسەم جبوری، بۆ تاوتوێکردنی کێشە داراییە کەڵەکەبووەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کۆبوونەوە.[5]
- جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دەبوایە سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان بکردایە، چونکە بەشە بودجەی هەرێم بەبڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕدراوەو بەپێی ئەتیکێتی دیپلوماسی دەبوایە شاندەکە لەسەر ئاستێکی بەرزتر بوایە بەتایبەتیش بۆ بابەتێکی لەو جۆرە کە پەیوەستە بەژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، دەبوایە حکومەتی هەرێم جددیتر ڕەفتار بکات.[7]
- بەرپرسانی تورکیا ئاماژەیان بەوەدا لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 188 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 84 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، 68 کەس لە سەرتاسەری وڵاتدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 39 تووشبووی ڤایرۆسەکەیش چاکبوونەتەوە.[8]