سەگڤان عەبدولحەکیم لە ساڵی 1948 لە باژێری #زاخۆ# هاتۆتە ژیانەوە.
قۆناغی خویندنی سەرەتایی و ناوەندی لە زاخۆ بە دوماهی ئینایە.
ساڵی 1964-1967 خویندنی جێهیلاوە بۆتە پیشمەرگە لە سنووری بادینان و بەشداری شۆرشی ئەیلولی کردووە و لە یەکیک لە شەرەکاندا زامدار بووە.
ئەندامی یەکێتی قوتابيانی کوردستان بوو.
لە دوای بەیاننامەی 11 ی مارتی 1970 بە شێوەی تازە دەست بە چالاکیەکانی دەکاتەوە.
لەیەکەم دەستپبکیدا دەچێتە شاری بەغدا و لە بورای نووسین و ڕۆشنبیری وئەدەب و ڕۆژنامەوانیەوە کار دەکات.
کەسێکی دیار بووە لە کاری ڕۆژنامەوانی خوێنراو بیستراو دواتر یش بینراو دا و یەکەم کەسیش بووە سەرۆکی بەشی بەرنامەی منداڵانی لە ڕادیۆی کوردی بەغدای کردووە.
نووسەرێکی بەناو ودەنگی کوردو ناوچەی بادینان بووە.
چەندین بەرهەمی ئەدەبی و هونەری بەچاپگەیاندووە بەتایبەتی لەسەر هونەرمەندی گەورە محەمەد عارف جزیری.
دەیان نووسین و بابەتی ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیری لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردیەکان بڵاوکردۆتەوە.
لە ڕادیۆی کوردی بەغدا کەسێکی بەتوانا بووە لە ئامادەکردنی بەرنامەکان و دەنگێکی خۆشی هەبووە.
چەند بەرنامەی ئێزگەیی پێشکەشکردووە.
لەبواری شیعرنووسیندا چەندین بەرهەمی شیعری هەیە.
چەندین چاپێکەوتنی لەگەڵ هونەرمەندان و ڕۆشنبیران ئەنجامداوە.
لەگەل خاتوو ماجیدە محەمەد عەلی بیژەر و کارمەندی ئێزگەی کوردی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
باوکی 3 کچ و کۆرێک بووە.
لە دوای ساڵی 1995 گەراوەتەوە کوردستان و وەک بهریوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لە پاریزگای #دهۆک# دریژەی بەکارەکانی داوە.
لەساڵی 1996 لەگەل خانەوادەکەی ڕووی لە ووڵاتی سوید کردووە.
لە ڕێکەوتی09-03-2010 چۆتە بەر دلۆڤانیا خودی مەزن