ئەمڕۆ لەگەرەکێکی شاری #هەولێر# لە ڕاگەیاندن وا پەخشکرا کە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی دانراوە، ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم کارانە دەبێت لە ڕێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەکان پەسەندکرابن و تێچووەکان دیاربن و بەو مەرجە ئەندازیاریانە بێت کە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەکات. ئەم کارانە ئەو کاتە مەقبولیەت وەردەگرێت کە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی بریاریان دابێت و پەسەندیان کردبێت. داوا لە هەموولایەکیش دەکەین کەرتی پەروەردە بە حزبی و سیاسی نەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
#23-07-2020#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,641 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!